سێ ڕۆژی تر باران دەبارێت
بە پێی پێشبینییە کەشناسییەکان ڕۆژی چوار شەممە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
هاوکات بەڕێوەبەراییەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە پاریزگای هەولێر 22 پلە و نزمترینیش 9 پلە دەبێت.
لە پارێزگای سلێمانیش بەرزترین پلەی گەرما 18 پلە و نزمتریش 6 پلە دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک 23 پلە دەبیت و نزمترین پلەش 9 دەبێت.
هەروەها ئەمرۆ بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای دهۆک 20 پلە دەبیت و نزمترین پلەش 7 پلە دەبێت.