لەبارەی تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان
رێكان سەباح
بێشك هەر تەقینەوەیەك لەدژی دیموكراتەكان، دەستی بێ ئەوڵاو ئەولای ئێرانی تێدایە، بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژەیە دەبێت دیوی پشتی تەقینەوەكەی بەردەم حزبی دیموكرات بخوێنینەوە، ئاڵوگۆڕی ناو حزبی دیموكرات و جموجۆڵی ئەو ماوەیە ناو ئەو حزبە لە گۆڕینی روئیای سیاسیان بۆ داهاتووی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، خاڵی ئەو هەڵچوونە تیرۆریەیە كە ئێران دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت ( روئیای دانوستاندن بێ ئامانج لە سیاسەتی حزبی دا بمێنێت) كە ماوەیەكی زۆرە خاڵیدعەزیزی سكرتێری حزبی حدك بانگەشەی بۆ دەكات، بەڵام پەیوەند بە ئاڵوگۆڕی ناوچەكە، ئیتر هیچ واتایەك بۆ دانووستاند لەگەڵ ئێران نەماوەتەوە بەتایبەت پێشینەی ئێران پڕە لە تیرۆر دانووستاندن. بۆیە پەیوەند بەئاڵوگۆڕی ناوچەكە حدك كۆتایی بە روئیای خاڵید عەزیزی هێنا، ئەم كۆتای هێنانە لە خودی خالید عەزیزی خۆی پێشكەش بە دەفتەری سیاسی ئەو حزبە كرا، كەوایە رێگای داهاتووی بەردەم (حدك) یەكڵا بوونەوەی هاوشان و هاورێگای راسانی حدكایە، ئەمەش بۆ ئێران مەترسیدارە، بۆ؟ چونكە هەردوو حدك و حدكا، یەك بگرن گەورەترین بەرەی بەهێزی چەكداری و سیاسی دەبێت، دەبێتە هۆكاری شلەقانی گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەمەشە وا لە ئێران و داتاشراوەكانی دەكات لەرێگای تەقینەوە و تیرۆر، پاشەكشە بە حدك بكات بۆ دانووستاندنی بێ ئامانج و روئیای چارەسەری بێ چەك هەر بسەپێنێت بەسەر ئەو حزبەدا، بەڵام ئەوەی جێگایی دڵخۆشیە حدك وەك هێزێكی شۆرەشگێری ئامادە، خۆی تەكان بەئاڵگورەكانی خۆی دەدات نەك تیرۆر، بۆیە وەڵامی ئەو تەقینەوەیە، بەردەوامی خاڵی كردنەوەی روئیای دانووستاندن و چارەسەری بێ چەكە لە خەباتی سیاسی و چەكداری حدك و خۆئامادە كردنە بۆ هاورێگای راسان و هاوشانی حدكایە.