كەشناسی هه‌رێم: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت و له‌دواى نیوه‌ڕۆ بارانبارین ده‌ست پێده‌كات، به‌فریش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان و لووتكه‌ى شاخه‌كان ده‌بارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى دووشه‌ممه‌، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، ئه‌گه‌رى به‌فربارین له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى شاخاویی سنوورى هه‌یه‌.

 

Back to top button