کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی نمەنمە، پلەکانی گەرماش ئاسایی دەبن.
سبەی سێشەممە ئاسمانی شارەکانی هەرێم هەور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پچڕ پچڕ، پلەکانی گەرماش ئاسایی دەبن.