بۆ ئەوانەی گۆشتی سوور دەخۆن، ئەم 4 نهێنییە سەرسوڕهێنەرە بزانن

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وەرزی گەشت و سەیران، زۆرێك لە هاوڵاتیان سەرقاڵ دەبن بە خواردنی گۆشتی سوور، بەزۆر جۆرو شێوازی، بەڵام پێویستە چەند خاڵێك بخرێتەڕوو تاكو زانیاری هەبێت سەبارەت بە شێوەی ئامادەكردنی ئەو گۆشتە سورە.

1. زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسی دروستكردنی ماددەی‌ شێرپەنجەیان لێدەكرێت، بۆیە پێویستە گۆشت لەسەر خەڵوز ببرژێندرێت.

2. هەوڵ بدە ئەو گۆشتەی بۆ برژاندن بەكاردی دەهێنیت پارچە پارچە بكرێت، بۆ ئەوەی ناو پارچە گۆشتەكە پلەی گەرمی بەربكەوێ، چونكە پێویستە پلەی گەرمی گۆشت بۆ خواردن بگاتە سەرو (72) پلەی گەرمی بۆ ئەوی ڕێگری بكرێ لە بەكتریاو میكرۆب.

3. پلەی گەرمی بەرز دەبێتە هۆی دروستبوونی هایدرۆكاربۆنی پۆڵی ئەرۆماتیك، بە تایبەتی كاتێك كە چەوری گۆشت دەتكێتە سەر خەڵوزو دەسوتێت.

4. پێویستە گۆشت لەسەر خەڵوز ببرژێنرێت دوور بێت لە گڕی ئاگر.

Back to top button