سوودەکانی سێو بۆ رەمەزان بێ کۆتایە

درێژی ماوەی بەرۆژوو بوون لەم رەمەزانەدا وا دەكات جەستە زۆرێك لە ئاو پێكهاتە خۆراكییەكانی خۆی ون بكات، زانایان پێیان وایە میوە لە هەموو خواردنەكانی دیكە باشترە بۆ جێگرتنەوەی ئەو مادە لە دەستچووانە و دابینكردنی ڤیتامین و كانزای پێویست بۆ زیندەكردەكانی ناو جەستە، یەكێكیش لەو میوە هەرە بەسوودانەی كە دەكرێت لە رەمەزاندا پشتی پێ‌ ببەسترێت، سێوە.

بەكارهێنان و سوودەكانی:

سێو باشترین و بەسوودترین میوەیە لە ناو میوەكاندا كە ڕیخۆلە چالاك دەكات و قەبزی درێژ خایەن ناهێڵێت.

سوودی هەیە بۆ چارەسەری ڕشانەوەی منداڵ و بەردی گورچیلە و میزڵدان و ترشەڵۆكی میز لادەبات.

تا دادەبەزێنێ و تینوێتی دەشكێنێ‌ و جەرگ چالاك دەكات و كۆكە هێمن دەكاتەوە.

شەربەتی سێو ترشی ناو گەدە دەمژێت و چارەسەری گرفتەكانی برینی گەدە و برینی دوانزە گرێ دەكات.

ڕێ لە نەخۆشیە دەروونیەكان دەگرێت و دەمارەكان ئارام دەكاتەوە.

چارەسەری نەخۆشیەكانی خێرا لیدانی دڵ دەكات كە لە هەڵئاوسانی دڵ و نەخۆشیەكانی ماسوولكە و كارەبایی دڵ پەیدا دەبێت.

سركەی سێو ئەگەر لەگەڵ ئاو بوخرێتەوە ئەوا قەڵەوی ناهێڵێت و لەش لە سەرما دەپارێزێت.

Back to top button