كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو ڕاگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى پێنج شه‌ممه، له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.