خەیار رێگرە لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێر پەنجە

خەیار یەكێكە لەو سەوزانەی كە سوودێكی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.
بەبڕی لە %٩٥ لە ئاو پێكھاتووە، گرنگترین سودەكانیشی بریتیین لە:-
١- ڕێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
٢- لەشی مرۆڤ بەھێز دەكات و بەشێداری دەیھێڵێتەوە.
٣- رووخسار و پێست لە ماندووبوون دەپارێزێت.
٤- كێشی زیادەی لەش دادەبەزێنێت.
٥- خەیار لەشی مرۆڤ لە ماددە ژەھراوییەكان پاكدەكاتەوە.
٦- یارمەتیی ھەرسكردنی خواردن دەدات.