ئایە دەزانی کاتێک واز لە گۆشتی سور دەھێنیت، لەشت چی بەسەردێت؟
گۆشتی سور یەکێکە لەو خواردنانەی خواستێکی زۆری لەسەرە و رۆژانە بە بڕێکی زۆر دەخورێت، بەڵام لەرووی تەندروستیەوە زیانی زۆری ھەیە و باشترە زۆر کەم بکرێتەوە.
کاتێک واز لە گۆشتی سور دەھێنیت چی روودەدات؟
١-ھەموو مانگێک نزیکەی ٤.٥ کیلۆ کێش دادەبەزێت.
٢-کرداری ھەرس چالاک دەبێت و بەخێرایی ئەو خواردنانەی دەیخۆیت ھەرس دەبێت.
٣-رێژەی کۆلیسترۆڵی زیان بەخش لە خوێنتدا کەمدەبێتەوە.
٤-رێژەی زیپکە و خاڵە رەشەکانی پێست کەمدەبێتەوە و وردە وردە نامێنێت.
٥-لەرووی جەستەییەوە چالاک دەبیت و باشتر لە جاران کارەکانت ئەنجام دەدەیت یان وەرزش دەکەیت.
٦-ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە کەم دەبێتەوە.