نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ چوار شەممە (22ی تەموزی2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 41 دۆلار و 96 سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێکەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی تا ماوەیەکی داهاتوو بە جێگیری دەمێنێتەوە.

Back to top button