سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی په‌تاته

پەتاتە بۆ ئەم چارەسەرە جوانکاریانە بەکاربهێنە:

هەڵوەرینی قژ: 

ماوەی ٢٠ خوولەک ئاوی پەتاتە لە قژ و بێخی سەرتیبدە، دەیپارێزێت لە ڕوتانەوە و بەهێز و درێژی دەکاتەوە.

چارەسەرکردنی پەڵەی سەر پێست:

 ئاوی پەتاتە باشترین چارەسەرە بۆ چارەسەرکردنی پەڵەی سەر پێست، دەبێتەهۆی ڕێکخستنەوەی میلالین ی ناو پێست کە بەرپرسە لە دەرکەوتنی ئەو پەڵانە.

دواخستنی نیشانەکانی پیری: 

تێکەڵکردنی ئاوی پەتاتە لەگەڵ ئاوی لیمۆ بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ یەک کەوچک زەیتی زەیتون، بەکارهێنانی بۆسەر ڕوخسار ماوەی ٣٠ خوولەک پێست دەپارێزێت لە دەرکەوتنی چرچولۆچی.

Back to top button