لە قەڵادزێ برایەک براگەورەکەی خۆی کوشت

به‌ هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ قه‌لادزێی سنوری پشده‌ر دوو برا ته‌قه‌ له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن و دوای بریندار كردنی یه‌كتری برایه‌ك به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو برا لە قەڵادزی دەبێت بەشەڕیان بەهۆى چەکەوە یەکترى بە سەختى بریندار دەکەن دواى گەیاندنیان بە نەخۆشخانەى قەڵادزێ یەکێکیان گیانى لەدەستدا

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه‌ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چوونه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و برینداره‌كه‌ی تریش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌

Back to top button