سێرجۆ ڕامۆس لە بەرپرسانی ڕیال مەدرید تووڕە دەبێت

بەگوێرەی تازەترین ڕاپۆرت سەبارەت بە بارودۆخی سێرخیۆ ڕامۆس بەرگریكار و كاپتنی ریال مەدرید دەركەوتوە كە یاریزانەكە بەهۆی فەرامۆش كردنی بابەتی تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی زۆر لە بەرپرسانی ڕیال مەدرید تووڕە بووە.

بەپێی بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا، ڕامۆس كە ئەم زستانە دەتوانێت بەخۆڕایی ریال بەجێبهێڵێت دڵتەنگە بەوەی تا ئیستا بەرپرسانی یانەكە بەتایبەتی پێرێزی سەرۆكی یانە هیچ قسەیەكیان لەسەر تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ نەكردوەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتەكە ڕامۆس پارێزگاری لە هێوری خۆی دەكات و چاوەڕێ دەكات، لەبەر ئەوەی دوایین قسە لەسەر گرێبەستی ڕامۆس بۆ چەند مانگێك پێش ئێستا دەگەڕێتەوە ئەو كات ریال مەدرید پێشنیاری كرد كە گرێبەستەكەی بۆ وەرزێك تازەبكرێتەوە، لە كاتێكدا ڕامۆس داوای كردوە گرێبەستی بۆ دوو وەرز بۆ تازە بكەنەوە.

جێی ئاماژەیە، ڕامۆس تا ئەو ساتەش باشترین ئاست لەگەڵ ریال مەدرید پێشكەش دەكات و چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاش چاوەڕێی ئەو ساتە دەكەن كە گرێبەستی یاریزانەكە لەگەڵ ریال مەدرید تازە نەكرێتەوە تا یاریزانە ئیسپانییەكە بەخۆڕایی بۆ ڕیزەكانیان بگوازنەوە.

Back to top button