بزانە سوودی گوێز بۆ پیاوان چییە ؟
خواردنی گوێز دەتوانێت گەشەكردنی گرێكانی شێرپەنجەی پرۆستات بوەستێنێت كە نەخۆشیەكی باوە لە پیاواندا.
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی كە لە زانكۆی كالیفۆرنیاو لەلایەن (پاول دیویس) ەوە ئەنجامدراوە ئەوەی خستۆتەڕوو كە خواردنی گوێز گەشەكردنی گرێی شێرپەنجەی پرۆستاتی لە مشكەكانی تاقیگەدا وەستاندوە، كە سەرەڕای ئەوەی چەورییەكی زۆری هەیە، بەڵام كاریگەری سەرسوڕهێنەریش لەسەر تەندروستی مرۆڤەكان دادەنێت و دەكرێت بۆ چارەسەركردنی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات كەڵكی لێوەرگیرێت.
نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات نەخۆشیەكی باوە لە نێو پیاواندا بە تایبەتی لە كەسانی بەساڵاچووداو بەپێی ئامارەكان لەهەر شەش پیاوێك لە ئەمریكا كەسێك ئەو نەخۆشیەی هەیە.
شێرپەنجەی پرۆستات پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە هۆكارە ژینگەییەكان و بە تایبەتی سیستەمی خۆراكەوە هەیە.