كەشناسی: پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم و پێشبینی كەشی سبەینێی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و كەركوك ئاسمان ساماڵ دەبێت و بۆ سفر و ژێر سفر پلەكان گەرما دادەبەزن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، لە هەردو پارێزگای سلێمانی و دهۆك ئەمڕۆ هەینی نزمترین پلەی گەرما یەك پلەی ژێر سفری سەدییە و لە هەولێرو كەركوك نزمترین پلەی گەرما سفر-ە.
هاوكات لە سەرجەم ناوچەكان خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، سەبارەت بە كەشی سبەینێش ئاماژەی بەوەكردوە، ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی لە ناوچە جیاوازەكان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ.