كه‌شناسی هەرێم: هۆشداری له‌ هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رما ده‌دات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ ئاسمانى دهۆك و كه‌ركووك هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا په‌یدا ده‌بن.

کەشناسیی ھەرێم، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه‌ ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ته‌نیا له‌ ئاسمانى سلێمانى و دهۆك هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا په‌یدا ده‌بن.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق باویکردۆتەوە، ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ هه‌ور ده‌بێت پله‌كانی گه‌رماش به‌نزمی ده‌مێننه‌وه‌ و له‌ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستانیش پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر پله‌ی سه‌دی نزم ده‌بنه‌وه‌.

Image may contain: sky and text

Image may contain: sky and text

Image may contain: sky and text

No photo description available.

Back to top button