دوورووی گۆڕان و شكەست خواردنی مرۆڤ كوێر دەكات
رێكان سەباح
هێزی سیاسی كاتێك ستراتیژی و دروشمەكانی رێكدەخات لەپێناوی دا تێدەكۆشێت، بۆ هێنانە كایەوەی، ئەوەی لەگۆڕان بینرا لەماوەی رابردوو نەك جێگای سەرسورمانە لە جێبەجێ نەكردنی بەڵكو شۆك دەبیت كاتێك دەبینی هێزێكی سیاسی لەماوەی دووساڵی رابردوو خاوەنی ئەو هەموو پاشگەز بوونەوە و پاشەكشە بێت لە دروشم و ئامانجەكانی، بەسەرنج دا لەو دروشم و ئامانجانەی بۆت روون دەبێتەوە، كە ئەم رێكخراوە چ كارەساتێكی گەورەیە لەكوردستان دەسەڵات بگرێتە دەست”.
نەوشێروان مستەفا لەسەردەمی ئۆپزسیۆن بوونی دا ئامانجی گۆڕان لە خەباتی پەرلەمانی ئاشكرا كردوو رایگەیاند، كە گۆڕان لەگەڵ خەباتی پەرلەمانی دا باوەری بە هەندێك یاسا هەیە كە رەهەندی نیشتیمانیان هەیە نابێت بەزۆرینەو كەمینە تێپەر بكرێت، بەڵام هەر گۆڕان بوو لە 23ی حوزەیران ویستی هەموواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كە رەهەندی نیشتیمانیشی هەبوو بەزۆرینەیەكی لەرزۆك تێپەرێنێت، ئەم پێچەوانە بوونەوەیە یان ئەم بەرەوروو بوونەوەی خۆی هیچ متمانەیەكی سیاسی لەنێوان خۆی و هێزی سیاسی تردا نەهێشت”.
گۆڕان لەسەرەتای دروست بوونی تا 23ی حوزەیران باسی ئازادی سیاسی دەكرد، بەسەرنج دان لەو دروشمانە كەبانگەشەیان دەكرد، سەردەمی جوت حزبی بەسەر چوو، سەردەمی حزبی قائید نیە، كۆمەڵێك دروشمی تر كە بەبۆنە و بێ بۆنە گۆڕان بەردەوام باسی دەكرد، بەڵام هەر پاش 23ی حوزەیران گۆڕان روانگەیەكی حزبی قائیدی لەساحەی سیاسی دا زاڵكردوو ئەوەی لەگەڵی نەبوو بەجاش وەسفی كردوو، هەموو میدیاكانی بۆ ئیرهابی فكری و تەشیر و جنێودان بەگڕخست روانگەی ئازادی سیاسی لەقاڵبێكی حزبی داو چەندان بۆچوونی جیاوازی سیاسی خسە ژێر فۆكسی تەشیر و جنێودان.
گۆڕان ئازادی رادەربرین و ئازادی رۆژنامەگەری وەك دروشمی حەیاتی خۆی پێناسەی دەكرد، بەڵام هەر لەپاش 23ی حوزەیران هاوشێوەی سیاسیەكان هەرچی پێچەوانەی گۆڕان قسەی كرد بە ( بۆتە پارتی) تۆمەتباری كردوو بەدەیان ناو ناتۆرەی بۆ دۆزیەوە بەشێوەیە هەڵسوراوەكانی خۆشی لێ بەردەر نەكرد، هەرچی لەگەڵی بوو باش بوو هەرچی لەگەڵی نەبوو جاش بوو، بەمەش دژی درشمی ئازادی رادەربرین و ئازادی رۆژنامەگەری خۆی وەستایەوە،
گۆڕان دروشمی ئازادی بەنان ناكرێت، وەك هەموو دروشمەكانی تر لە 17 شوبات كردیە ناسنامەی سیاسی خۆی، بەڵام هەر گۆڕان بوو لەگەڵ قەیرانی دارایی یەكەم حزب بوو نەك ئازادی بەڵكو رزگاری نەتەوەكەشی لەپێناوی نان خستە مەزاد خانەوە، هەر گۆڕان بوو لەرێگای هەڵسوراوەكانی بەدەیان سیناریۆی هاوشێوەی ( خەڵك لەپێناوی شیری منداڵ خۆی دەفرۆشێت ، خێزانی پێشمەرگە شەهیدەكان لەشفرۆشن و چەندان ناو ناتۆرەی تری كردە سیناریۆی جۆڕاو جۆر لەرێگای هەڵسوراوەكانی خستبووە سەر میدیاكان، بۆیە گۆڕان لەمەشدا پێش هەموو كەس كەوت لەدژایەتی دروشمەكانی خۆی دا.