مۆز لە هەر قۆناغێکدا چەند سوودێکی جیاوازی هەیە

مۆز یەکێکە لە میوە هەرزان و زۆر بڵاوەکانی جیهان، پسپۆڕێکی بواری خۆراکیش ئەوە ئاشکرا دەکات، سوودەکانی مۆز بە گوێرەی رێژەی پێگەشتویی مۆزەکە دەگۆڕێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ریان پینتۆ، پسپۆڕی خۆراک لە ئوستوراڵیا، روونکردنەوەیەکی لەبارەی سوودەکانی مۆز بە گوێرەی رێژەی پێگەشتوویی مۆزەکە بڵاوکردووەتەوە کەم بەم جۆرەیە:

مۆزی سەوزباو

بە سوودە بۆ تەندروستی ریخۆڵەکان و کرداری هەرس چالا دەکات، خێراتریش هەستی برسێتی ناهێڵێت.

مۆزی زەرد

شەکر و گلووکۆزی تێدایە و خێراتر لە مۆزی سەوز هەرس دەبێت

مۆزی خاڵدار

شەکری زیاتر تێدایە و بەرگری لەش بەهێز دەکات ئەمەش بەهۆی ئەوەی مۆز لەم قۆناغە دەوڵەمەند دەبێت بە دژە ئۆکسانەکان؛ رۆڵیشی لە رێگریکردن لە شێرپەنجە دەبێت.

مۆزی قاوەیی

رێژەی دژە ئۆکسانەکان و شەکر زیاتر دەبێت و کرداری شکاندنی ماددەی کلۆرۆفیل فۆرمێکی نوێ وەردەگرێت، بەهۆی ئەمەش، مۆز لەم کاتەدا، 100 کالۆری دەبەخشێت، بە ماددەکانی پۆتاسیۆم، ڤیتامین بی شەش، ڤیتامین سی و فایبەر دەوڵەمەند دەبێت.

The Daily Mail

Back to top button