زستان و سودەکانی پرتەقاڵ

پرتەقاڵ بە بەسوودترین میوەی زستانە دادەنرێت كە كۆمەڵە ڤیتامیناتێكی بەسوودی لەخۆگرتووە.هەندێكیان ترش و هەندێكیان شیرینن,وە هەموو جۆرێك لە جۆرەكانی پرتەقاڵ زیاتر لە %100 ڤیتامین سی لەخۆدەگرێت.لەهەموو میوە مزرەمەنییەكانی دیكە ڤیتامین سی تێدایە,و پێویستت بەبەدەست هێنانی ئەم ڤیتامینە هەیە لە رێگەی خواردنەوە یاخود تەقشیر.

سوودە تەندروستییەكانی پرتەقاڵ:

لەزۆر ڕێگاوە ڤیتامین سی پرتەقاڵ یارمەتیدەرە بۆ لەش:

1.یارمەتیدەری خانەكانی پێستە بۆ پارێزگاری كردن لە داڕمان.
2.یارمەتی لەش دەدات لەدروستكردنی كۆلاجین , وە پرۆتینێك كە چارەسەری برین و نەرم بوونی پێست دەدات.
3.دەبێتە هۆی ئاسانكردنی هەڵمژینی ئاسن بۆ بەرەنگاربوونەوەی كەمخوێنی .
4.هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی بەرگری لەش دژی میكرۆب.
5.یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی خانەی شێرپەنجەییەكان دەدات.

Back to top button