نرخی نهوت لەبەرزترین ئاستدا جێگیربووە
ئهمڕۆ سێشەممە 16ی ئازاری 2021، نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 35 سهنت مامەڵەی پێوەدهكرێت، هاوكات بهرمیلێك نهوتی خاوی ئهمریكاش بە 64 دۆلار و 90 سهنت مامەڵەی پێوەکرا.
سێنج ییک تی، شیکەرەوەی بازارەکانی وزە لەچین ناسراو بە SIA Energy بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، کارگەکانی پیشەسازی بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم و مادەکانی دیکە لەچین بووژانەوەیەکی بەهێزیان بەخۆوە بینیوە و گەڕاونەتەوە پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەو هۆکارەش خواست لەسەر نەوت وەک سەرچاوەی سەرەکی کارپێکردنی کارگەکان زیادیکردوە.