لە بارەی وەھمی دیموکراسیەوە
عەلی عەونی
هزری سیاسی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كار ده‌كاته سه‌ر ئابووری، ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی، كو‌لتور و ئایینی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌مانه‌ش. له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كی كاریگه‌ری ئه‌م فاكته‌رانه جیاوازی بۆچوون هه‌یه.
بابه‌تی كاریگه‌ری ئه‌م فاكته‌ره نه‌ناسراوانه له‌سه‌ر رێبه‌ران و بیرمه‌ندانیش وه‌ك پێویست لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
زۆربه‌ی خه‌ڵك له هه‌موو ئاسته‌كان دیموكراسی به جۆری خوازراوی حكومه‌ت ده‌زانن و هیچ گومانێكیان له‌سه‌ر باشیه‌كانی ئه‌م جۆره له ده‌سه‌ڵاتداری نییه. له دیدی زۆربه‌ی ئه‌م جۆره خه‌ڵكه دیموكراسی زیاتر بارێكی ده‌روونی و هه‌ست و خولیا هه‌یه تا هزر و ئاوەز.
به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان دا له ژێر ناوی خوێنده‌وار بوون و پێشه‌نگ بوون دا، كۆمه‌لێك نه‌خوێنده‌وار، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رتووكه‌كاندا ده‌یخوێنن و وه‌ری ده‌گرن به‌بێ شه‌ن و كه‌و كردن ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگای كوردستانی بده‌ن. ئه‌م ئاڵۆزی و سه‌ر لێ شێواوییەی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاڵۆزی ئه‌م به‌ناو بیرمه‌نده ته‌مبه‌ڵه به روخسار خوێندهوارە به ناوهڕۆك بهتاڵانە.
ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ده‌توانێت ده‌نگ به كۆمه‌ڵه كه‌سانێك بدات، كه ئه‌و كه‌سانه به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان له به‌غدا دژایه‌تی ئەوان بكەن بێگومان ئاڵۆزی تێدایه. ئه‌م ئاڵۆزییه‌ش ده‌گه‌ڕێته بۆ ناروونی هزری سیاسی لای ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئیدیعا ده‌كات کە هه‌موو شت ده‌زانێت.
ئه‌وانه‌ی هه‌رچی خه‌ون و داخوازی كوردستانیان هه‌یه كورتیان كردووه و خستوویانه‌ته ناو سه‌وه‌ته‌ی دیموكراسیكردنی، پایته‌خته‌كانی هه‌رچوار وڵاتی داگیركه‌ر.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌ری هه‌ڵدا له‌ناو خه‌ڵك و ده‌رمانی دیموكراسی وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌كی سیحری بۆ پرسی كوردی پێشكه‌ش كرد، هه‌م دیموكراسییه له‌رزۆك و لاوازه‌كه‌ی كوردستانی كه ده‌چوو گه‌شه بكات، راوه‌ستاند و بگره تێكیشی دا. هه‌م هزری نه‌ته‌وه‌یی لای گه‌لی كوردستان دیسان ئاشنا ده‌بوو به سه‌ربه‌خۆیی خوازی و داواكردنی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ;ئاڵۆز كرد و خستیه دوو دڵی. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ژێر ناوی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی و ئازادییه‌كان و زه‌لالی و..هتد، دژایه‌تی هه‌موو ئه‌م چه‌مكانه‌ی كرد.
ئه‌گه‌ر بێت و به‌راوردی ئه‌م چه‌مكانه تا پێش سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌ناو باشوری كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین ژیانی سیاسی له سایه‌ی سه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پاشه‌كشه‌ی كردووه. له رووی گه‌شه‌ی جڤاكی نه‌وه‌یه‌كیان لای حۆیان پێگه‌یاندووه كه جگه لە رق و قین له ئه‌ویتر هیچی لا نییه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه به خه‌یاڵ لە ژێر ناوی په‌رتووك و نووسین و هزری رۆشنبیری خۆی ده‌رخست، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له نووسینی لایه‌نگرانیان له‌ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك تویته‌ر و فه‌یسبووك و سایته بێ خاوه‌نه‌كان و كه‌ناڵه بندیواره‌كانیان بده‌ین، ده‌بینین نه‌وه‌یه‌كیان پێگه‌یاندووه كه جگه له جنێودان و بێڕێزی كردن به ئه‌ویدی هیچی پێ نییه. ئه‌م كائینه‌ی گۆڕان پێی گه‌یاندووه هیچ شتێكی ئه‌رێنی و باش له ئه‌ویتردا نابینێت. جگه له خۆیان هه‌موو خه‌ڵك دز و گه‌نده‌ڵ و نه‌زان و كۆیله و خۆفرۆشه.
ئێستا به‌ناوی خوێنده‌واری چه‌مكی دیموكراسییان وه‌ك ژەهرێک لەناو کۆمەڵگای کوردستاندا بەکارهێناوە و بڵاوی دەکەن. لەژێر سێبەری ئەم چەمکەدا خەریکی تێکدانی کۆمەڵگان و ئەگەر ئەندامان و شوێنکەوانی گۆران وەک بەشێکی کۆمەڵگا وەربگرین، کەمترین گونجان و پەژراوییان لەناو جڤاکدا هەیە و لە دژی هەموو پنتەکانی کۆمەڵگا لێدوان دەدەن و ناشرینی دەکەن.
هەر لە دژایەتیکردنی سیستەمی پەروەردە و هێزی پێشمەرگە و تا ژیانی بازرگانی و رۆژنامەوانی و تا ئایین و ..تاد. لە بەغداش هەوڵ دەدەن کوردستانیان ببەنە ژێر رکێفی دیموکراسیەتی سەیر و عەنتیکەی بەغدا. پێویستە کوردستانیان قەت بەوە هەڵنەخەڵەتێن کە کێشە و داخوازی کوردستان وەک نیشتیمانێک کێشەی خاکی کوردستانە نەک بەشداری کردن لە دەسەڵاتی بەغدا. ئەوەتا سەرۆک کۆمار و کۆمەڵێک وەزیری گرنگ لە کوردن، بەڵام لەبەرچاوی ئەوان مادەی سەد و چل پشتگوێ خراوە، مافەکانی پێشمەرگە وەک هێزیکی دەستوری پێشێل کراوە و دەدرێتە حەشدی شەعبی، بودجە بڕاوە و هیچ حیزبێک لەسەری بەجواب نەهاتووە.
ئەم بابەتە بەو دیموکراسیەی گۆڕان دەرخواردی کۆمەڵگای دەدات زۆر دروست و ئاساییە!!!.