
سهرۆك بارزانی پهیامێك لهبارهی داستانی هندرێن بڵاو دهكاتهوه
سەرۆک بارزانی لەیادی پەنجا و پێنج ساڵەی داستانی هندرێن پەیامێک بلاودەکاتەوە و رايدهگهينێت: بە شكۆ و ڕێزەوە یادی ٥٥ ساڵەی داستانی هندرێن دەكەینەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ لەیادی پەنجا و پێنج ساڵەی داستانی هندرێن سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بلاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
بە شكۆ و ڕێزەوە یادی ٥٥ ساڵەی داستانی هندرێن دەكەینەوە. ١٢ـی ئایاری ١٩٦٦ ڕۆژێكی مێژووییە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بەرخودانی گەلەكەماندا. لە شەڕی هندرێندا هێزی پێشمەرگەی پارتی و حزبی شیوعی پەلاماری هەزاران چەكداری ڕژێمی پێشوویان بۆ سەر شۆڕش لە چیای هندرێن و دەڤەری ڕەواندوز تێكشكاند و داستان و قارەمانێتییەكی بێوێنەیان تۆمار كرد.
https://twitter.com/masoud_barzani/status/1392475481430241282?s=20