ئه‌و خواردنانه‌ی زۆرترین رێژه‌ی كالسیۆمیان تێدایه

خواكوڕك
1-ماست: یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی رێژه‌ی كالسیۆم تێیدا زۆر به‌رزه بۆ هه‌ر 226 گرامێك 452 ملیگرام كالسیۆمی تێدایه، به‌ڵام ئه‌و ماستانه‌ی به‌تامی میوه‌یه رێژه‌ی كالسیۆم تێیدا 345 ملیگرامه.
2-په‌نیر: خۆراكێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا و بۆ هه‌ر 42.5 گرامێك له په‌نیر یڕی 452 ملیگرام كالسیۆمی تێدایه، ره‌نگه له په‌نیرێكه‌وه بۆ جۆرێكی تر جیاوازی هه‌بێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌مترین رێژه‌ی كالسیۆم له په‌نیردا له 200 ملیگرام كه‌متر نیه.
3-شیری مانگا: كوپێك شیری مانگای بێ چه‌وری رێژه‌ی كالسیۆم تێیدا 306 ملیگرامه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مێك چه‌وری تێدا بوو ئه‌وا رێژه‌ی كالسیۆمی له نێوان 285 بۆ290 ملیگرامه.
4-شیری رووه‌كی: كوپێك له شیری رووه‌كی رێژه‌ی كالسیۆم تێیدا 368 ملیگرامه.
5-خوارنه ده‌ریاییه‌كان: به‌گشتی رێژه‌ی كالسیۆم له خۆراكه ده‌ریاییه‌كاندا به‌رزه به‌تایبه‌تی ماسی سه‌له‌مون و سه‌ردین، بڕی 85 گرام له سه‌ردین 325 ملیگرام كالسیۆمی تێدایه و بری 85 گرام له سه‌له‌مون 181 ملیگرام كانزای تێدایه به‌هه‌مان شێوه جۆره‌كانی تریش رێژه‌یه‌كی باش كالسیۆمی تێدایه.
6-سه‌وزه: سه‌وزه یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی برێكی باش كالسیۆمی تێدایه به‌تایبه‌تی ره‌نگه سه‌وزه‌كان، نیو كوپ كه‌له‌رم بری 178 ملیگرام كالسیۆمی تێدایه و به‌هه‌مان شێوه سپێناخ و قه‌رنابیت و بامیه‌ش زیاتر له 74 ملیگرام كانزای تێدایه. فاسۆلیا و لۆبیا: یه‌كێكه له خۆراكه پرۆتینیه‌كان و به‌هه‌مان شێوه برێكی باش كالسیۆمی تێدایه و نیو كوپ له فاسۆلیا یان لۆبیا 88-130 ملیگرام كانزای تێدایه.
7-دۆشاوی ره‌ش یان دۆشاوی شه‌كر: هه‌نگوینی ره‌ش یان دۆشاو ده‌وڵه‌مه‌نده به كالسیۆم و پۆتاسیۆم و 1 كه‌وچكی گه‌وره له هه‌نگوین بری 172 ملیگرام كالسیۆمی تێدایه.
سه‌رچاوه/ باخچه