تا ئێستا ئه‌م سوودانه‌ی خواردنی رووه‌كی كه‌نگرت زانیوه؟
خواكوڕك
ناوی زانستی بریتیه له (Gundelia) كه‌نگر ڕوه‌كێكی سروشتیه به‌زۆری له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا له‌وه‌رزی به‌هاردا ده‌ڕوێت، كه‌نگر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی به‌كاردێت، به‌ڵام كه نزیك ده‌بینه‌وه له‌وه‌رزی هاوین گوڵێكی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌رده‌كات و پیر ده‌بێت و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، به‌ژنی ئه‌م ڕووه‌كه له‌نێوان (30 بۆ 90) سم دایه، كه‌نگر خواردنێكی به‌چێژی میللی كوردستانه، به‌پێی شوێنی جوگرافی ناوچه‌كانی كوردستان شێوازی ئاماده‌كردنی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌ناوبانگترینیان كه‌نگر به‌ماسی پێده‌وترێت كه‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌نگره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ئاودا جێده‌هێڵدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاشماوه‌ی گڵی به‌ته‌واوی دابماڵدرێت، پاشان به‌كوڵاندن زه‌رد ده‌كرێت، دوای زه‌ردكردنه‌كه هه‌ر ده‌نكه كه‌نگرێك به‌جیا جیا له گیراوه‌یه‌كی هێلكه هه‌ڵده‌كێشرێت و له‌ناو ڕۆنی زه‌یتدا جوان سور ده‌ركرێته‌وه.
•كانزاو ڤیتامینه‌كانی كه‌نگر
پۆتاسیۆم، ئاسن، كاربۆهیدرات، پڕۆتین، ڤیتامین (A,B,C,K) ، سیمالارین (چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی جگه‌ر)، هیستامین (چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری).
سوده‌كانی له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه:
.1كه‌نگر بۆ ڕێكخستنی ئیشكردنی جگه‌ر سودێكی باشی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ژه‌هراوی بونی جگه‌ردا .
2.چالاكترین خۆراكی ڕیخۆڵه‌یه‌و ئاسانكاری ده‌كات بۆ فرمانی ڕیخۆڵه .
3. به‌هۆی بونی ڕێژه‌یه‌كی باش له ماده‌ی ئاسن سودێكی زۆری بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه نه‌خۆشی كه‌م خوێنیان هه‌یه .
4.كاریگه‌ری بۆ لابردنی سه‌رئێشه هه‌یه به‌تایبه‌ت جۆری سه‌رئێشه‌ی لایه‌كی سه‌ر (الشقیقه ).
5.له‌كاتی بونی قه‌بزی یان نه‌خۆشی مایه‌سیریدا كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ ڕه‌وانكردن و ئاسانكردنی كرداری هه‌رس و پاشه‌ڕۆ .
6.سودی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌ردی زراویان هه‌یه، بونی غازات له‌ناو كۆئه‌ندامی هه‌رسدا كه‌م ده‌كاته‌وه .
7.به‌رگری دژی هه‌ندێك له‌نه‌خۆشیه‌كانی پێست دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی ئه‌كزیما .
8.كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ هاوسه‌نگكردنی په‌ستنی خوێن، هه‌روه‌ها دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵا له‌خوێندا .
9.وه‌ك ده‌رمانێكی به‌هێزكه‌ری گشتی له‌ش () واته بۆ به‌هێزكردنی له‌ش به‌گشتی به‌كاردێت .
ڕێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك ده‌رمانی گیایی ئه‌م ڕووه‌كه به‌كاردێنن:
به‌هۆی بونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كانزای نیترات به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبون به‌و كانزایه دیارترین نیشانه‌ی هه‌ناسه كورتی و كرژبونی ماسولكه‌كانی كۆئه‌ندانی هه‌ناسه‌دانه، به‌هۆی بونی پێكهاته‌ی سیانارین سینارین (Synarin) هانی سیكڵدانۆچكه‌ی زراو ده‌دات بۆ ده‌ردانی گیراوه‌ی كۆلێرێتك (Cholerctic) ، هه‌روه‌ها ئه‌م گیراوه‌یه یارمه‌تی هه‌رسكردنی چه‌وری ده‌دات له‌ڕیخۆڵه‌دا، چونكه خویه‌كانی زه‌رداو ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌تێكه‌ڵكردن ئاسانكردنی هه‌رس و مژینی چه‌وریه‌كاندا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كوڵاندنی گه‌ڵای كه‌نگر دواتر خواردنی گیراوه‌ی ئاوی له‌دوای ژه‌می چه‌ور سودێكی باشی ده‌بێت بۆ هه‌رسكردنی چه‌وری.
سه‌رچاوه:
ته‌ندروستی گشتی