كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی بەفر و باران بارین هۆشداری ده‌دات
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات له دروستبوونی شه‌خته و سه‌هۆڵبه‌ندان به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ى 12ى 2021 ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه به‌هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کاتەکانی بەیانی زوو بۆ ژێر سفر دەبێتە هۆی دروست بوونی دیاردەی شەختە و سه‌هۆڵبه‌ندان لە بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکان.
هاوكات له باره‌ی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی رایگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23 ى 12 ى 2021 ، بارانبارین به گشتی به‌رده‌وام ده‌بێت، له دوای نیوه‌ڕۆ ئاستی بارانبارینه‌كه زیاتر ده‌بێت، له لووتكه‌ی چیا به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ی هه‌ینی بارانبارین و به‌فر به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوچه جیاوازه‌كان به بڕی جیاواز باران و به‌فر ده‌بارێت، له دوای نیوه‌ڕۆوه كۆتایی دێت