كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری نمه باران بارین هه‌یه
پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15 ی 10 ی 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی یه‌كشه‌ممه‌ی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و رایگه‌یاند: ئەمڕۆو سبەی ئه‌گه‌ری نمه باران بارین له‌ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كاندا هه‌یه.
ده‌قی راگه‌یاندراو:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەمە 15- 10- 2022
کەش/ ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت, لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک .
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات
پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنى .
مەوداى بینین / ( 10 – 8 ) کم دەبێت .
سبەی یەک شەممە 16- 10 – 2022
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو بە 1 پلە.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک .
ئاراستەی با/ باشوور و باشووری خۆرهەڵات
مەوداى بینین / ( 10 – 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 34 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 15- 10 – 2022