دڵشاد جەلال: یەكێتی دەست بۆ هەموو شتێک دەبات بۆ ئەوەی خەڵک مەشغوڵ بكات و خۆشی خەریكی دزی و كارە قێزەونەكانی بێت

لێرەش دەستتان كەشف بوو!

دڵشاد جەلال کامل:

شەونخونی هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان جێگای رێزو پێزانینە كە توانیان تاقمێكی تیرۆرستی لە هەولێر دەستگیر بكەن پێش ئەوەی كردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن كە سەر بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون و بەیعەتیان بەو رێکخراوە دابوو.

ئەوەی جێگای ئەسەف و داخە یەكێتی وەک كاری هەمیشەیی خۆی بۆ پەردەپۆشكردن كەیسی تیرۆركردنی هاوكار جاف و بەلاڕێدا بردنی راستیەكان و هەڵخەلەتاندنی رای گشتیی و درێژپێدانی دزی و كارە نابەجێیەكانی خۆی هەرچی میدیا و راگەیاندنە خستوویەتیە گەڕ بۆ بەرائەتی ئەو تاقمە تیرۆرستییە و بێ تاوانبوونیان و پاڵپشتیكردنیان بۆ بەرژەوەندی ئەو تاقمە.

ئەم كارەی یەكێتی خۆی لەخۆیدا كارێكی تیرۆرستی و تاوانكارییە چونكە ئەم تاقمە بەیعەتیان بە داعش دابوو كە بچنە ریزەكانیان بەڵام پێش چوونیان كاری تیرۆرستی لە هەولێر ئەنجامبدەن.

یەكێتیش هەموو هەوڵێكیدا ئەستۆپاكی ئەم تاقمە تیرۆرستییە بە سیاسی بكات بەڵام خۆشبەختانە، راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری كوردستان هەموو شتێكی ئاشكرا كردووە و شكستی بە پیلانی یەكێتی هێنا، یەكێتی دەست بۆ هەموو شتێک دەبات بۆ ئەوەی خەڵک مەشغوڵ بكات و خۆیشی خەریكی دزی و كارە قێزەونەكانی بێت.

خوانەخواستە ئەگەر ئەم تاقمە تیرۆرستییە داعشە لە هەولێر كاری تەقینەوەی ئەنجامدابا یەكێتیش شەریكی كارەكەبوو وەک چۆن كاری تیرۆركردنی هاوكار جافیان ئەنجامدا.

لێرە بڕیاری دادگا بڕیاری موتڵەق و یەكلاكەرەوەی كەیسەكانە و تاوانباران لە رێی دادگا و یاساوە بەسزای عادیلانەی خۆیان دەگەن و شێت و خائین و دانترییەكان ناتوانن بڕیار لەسەر كەیسەكان بدەن.

Back to top button