باوكی هه‌ژاران و كاریزمای تۆقێنه‌ر
د.فازل جاف
باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌س له مێژوودا به ئه‌ندازه‌ی ستالین خاوه‌نی كاریزمایه‌كی تۆقێنه‌ر بووبێت و كه‌س به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كاریگه‌رێتیی نێگه‌تیڤی به‌سه‌ر زۆرترین خه‌ڵكه‌وه بۆ درێژترین قۆناخ و سه‌رده‌م هه‌بووبێت. تیرۆری ستالین ئه‌وه‌نده تایبه‌ت و جیاهه‌ڵكه‌وتووه، كه خۆی له‌خۆیدا بووه به قوتابخانه‌یه‌كی ئایدۆلۆژی له تیرۆر و تۆقاندن، هه‌ر بۆیه كه‌سیش وه‌كوو ئه‌و له تیرۆردا مورید و قوتابی و شاگردی نییه. هه‌موو دیكتاتۆر و خوێنڕێژه بچووكه‌كانی پاش ستالین، یان قوتابی و شاگرد و لاساییكه‌ره‌وه‌ی ئه‌ون، یانیش ڕاسته‌خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، سوودیان له میتۆد و ئامرازه‌كانی ئه‌و وه‌رگرتووه.
زۆر جار سه‌باره‌ت به تیرۆر و قه‌ڵاچۆكردن و كۆشتار و خوێنڕشتندا ستالین له‌گه‌ڵ هیتله‌ر به‌راورد ده‌كرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، كه ستالین له تیرۆردا ئه‌وی به‌زاندووه، به‌تایبه‌تی كه ستالین تیرۆری به ئایدۆلوجییه‌كی ئینسانییه‌وه (سۆسیالیزم)ه‌وه گرێ دابوو، له‌ژێر دروشمی (خه‌باتكردن له‌پێناوی ناندا خه‌باتكردنه له‌پێناوی سۆسیالیزمدا) ملیۆنه‌ها (نزیكه‌ی ده ملیۆن) گوندی و جووتیاری تیرۆر كرد، پاش ئه‌وه‌ی حزب به ناوی سۆسیالیزمه‌وه، هه‌ر له سه‌رده‌می لێنینه‌وه، به‌ده‌ر له هه‌موو دادپه‌روه‌رییه‌ك، ده‌ستی به‌سه‌ر سامان و مه‌ڕ و ماڵاتیاندا گرت، هه‌موو شتێكیان لێ زه‌وت كردن.
به‌شبه‌حاڵی تیرۆری هیتله‌ری، خۆپاراستن و خۆده‌ربازكردن له تیرۆری هیتله‌ر، به به‌راورد له‌گه‌ڵ تیرۆری ستالینی، گه‌لێك ئاسانتر بوو، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌ر به یه‌كێك له لیستی دژمنانی هیتله‌ر و ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاربوونی ئه‌و و ڕژێمه‌كه‌ی نه‌بایه، له تیرۆر و ئه‌شكه‌نجه ده‌رباز ده‌بوو، یان بۆ تاكتیك و خۆده‌ربازكردن وای پیشان دابا كه له لایه‌نگری ئه‌وه، ئه‌و كه‌سه رزگاری ده‌بوو، به‌ڵام تیرۆری ستالین هیچ سنوورێكی بۆ نه‌بوو، هه‌موو كه‌س و توێژێكی گرتبووه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زیی حزبیش به‌ئاسانی تیرۆر ده‌كران.
له تیرۆری ستالین‌دا یه‌كسانییه‌كی بێ وێنه پیاده ده‌كرا، ته‌نیا له تیرۆركردندا حزب و میلله‌ت، سه‌ركرده‌كان و بیرمه‌ندان، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان یه‌كسان بوون، كه‌س سه‌لامه‌ت و دڵنیا نه‌بوو، هیچ كه‌سێك به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ستالین خۆیشیه‌وه، ته‌نانه‌ت به (نادیه)ی ژنی و به (پاڤل)ی ژنبرایشیه‌وه، كه پاشتر تیرۆر كرا.
هه‌موو كه‌سێك له دانیشتووانی شاره گه‌وره‌كان، لادێی و گوندییه‌كان، كارمه‌ندانی ده‌ستگه و شوێنه فه‌رمییه‌كان، ده‌كرا له هه‌ر ساتێك‌دا ببێت به قوربانیی گومان و له‌ناو ببرێت.
ژماره‌ی قوربانییانی سه‌رده‌می ستالین به بیست ملیۆن له‌قه‌ڵه‌م ده‌ردرێت، ئه‌م ژماره‌یه جووتیاران و گوندییه‌كان و قوربانییانی برسێتی و جه‌نگ، پاكتاوكردنی سیاسی، كه ژماره‌یه‌كی باشی ئه‌ندامانی حزب و ئه‌ندامانی بیرۆی سیاسی و لێژنه‌ی مه‌ركه‌زی ده‌گرێته‌وه.
سه‌ران و بیرمه‌ندانی پارتی كۆمه‌نیستی، وه‌كوو (ترۆتسكی) كه‌سی دووه‌می دوای لێنین، (بوخارین) كه لێنین به بیرمه‌ندی حزبی داده‌نا، هه‌روه‌ها (كامیناییڤ) و (زینۆڤیڤ)كه هه‌ردوو هاوكارانی ده‌سته‌ڕاستی ستالین بوون، (كیرۆڤ)ی به‌رپرس و پارێزه‌ری لێنینگراد، كه سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو و لێهاتووی حزب بوو، هه‌موو ئه‌مانه، جگه له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و رۆشنبیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، به ده‌ستی ستالین له‌ناو چوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له ڕۆژی مردنیدا له ساڵی 1953، هه‌موو خه‌ڵك و توێژه‌كانی ڕووسیا بۆی له پرسه‌دا بوون، شین و شه‌پۆڕ و قوڕپێوان هه‌ر مه‌پرسه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا كه ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی سووردا پیشان درا، نزیكه‌ی پێنج سه‌ت كه‌س له‌ژێر پێیاندا مردن، ده‌گوترا، ستالین ته‌نانه‌ت پاشی مردنیشی، هێشتا هه‌ر له گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
میلله‌تانی سۆڤیه‌ت به مردنی ستالین، پێیان وابوو ڕووسیا بۆ هه‌تاهه‌تایه باوكی هه‌ژاران و خه‌مخۆری داماوه‌كانی له‌ده‌ست دا، ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێ له ڕووسیا و له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیادا، به‌تایبه‌تی له جیهانی سێیه‌مدا، كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه ته‌واو هه‌واداری ستالینن، كه‌سانێكی زۆر پێیان وایه كه ستالین فڕیادڕه‌سه و گۆدۆی رزگاركه‌ره.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی قوربانییانی تیرۆری ستالینی به نزیكه‌ی بیست ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێت، ئه‌مانه‌یش زۆربه‌ی له جووتیاران بوون، به‌ڵام له‌لای خه‌ڵك هه‌ر (باوكی هه‌ژاران)ه، چونكه له جه‌نگی دووه‌می جیهاندا سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕووسیا مسۆگه‌ر كرد، تۆڕی شه‌مه‌نده‌فه‌ری بۆ هه‌موو ڕووسیا به‌رپا كرد، هه‌وادارانی ستالین ده‌ڵێن، ڕووسیا پێش ستالین پارچه گاسنێكی جووتكردن بوو، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئه‌ودا، ڕووسیا بوو به خاوه‌نی بۆمبی ئۆتۆم، له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌یشه‌وه، گه‌نده‌ڵیی بنبڕ كرد.
ئه‌وه‌تا ڤڵادیمێر پۆتین ده‌ڵێت: هه‌رچییه‌ك ده‌ڵێن با بڵێین، به‌ڵام ئه‌و له جه‌نگدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
ستالین هه‌موو ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی به خۆین، به تیرۆر و كوشتن و بڕین ئه‌نجام دا. له ڕاستیدا ئه‌م ڕێبازه خۆێناوییه ته‌واو له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌ی ده‌گونجێت.
كۆمۆنیسته‌كانی سه‌رده‌می لێنین، ئه‌و ده‌مه‌ی كه دژ به رژێمی ئیمپراتۆری سه‌رگه‌رمی خه‌بات بوون، هه‌ندێكیان له‌وانه‌ی كه له ئاستی سه‌ركردایه‌تیدا بوون، كه‌یفیان به‌وه ده‌هات ناسناوێك هه‌ڵبژێرن، كه هێما و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێز بێت: بۆ نموونه ستالین كه خه‌ڵكی جۆرجیا بوو و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی (جۆگه‌شڤیلی) بوو، كه به‌سه‌ر زمانی رووسه‌كانه‌وه زۆر سه‌خت بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار لێنین خۆی ئه‌م ناوه‌ی به‌ئاسانی پێ نه‌ده‌گوترا، ستالین وای به‌باش زانی ناوی خۆی بگۆڕێت و ناسناوی ستالین له خۆی بنێت، ستالین واته پیاوی پۆڵایین. كامیناییڤ و مۆلۆتۆڤ، ناسناوی هه‌ردووكیان هه‌مان هێمای ده‌به‌خشی، كامیناییڤ واته به‌رد، مۆلۆتۆڤیش واته چه‌كوش.