وه‌ڵامێك بۆ به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆی كوردستان
رێكان سه‌باح
له‌گه‌ڵ دیاری كردنی رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، دوو جۆڕ به‌ره له‌كوردستاندا دروست بوون به‌ره‌یه‌كی دژه سه‌ربه‌خۆی كوردستان و به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆ خوازی كوردستان، كه له‌چوارچێوه‌ی له‌گه‌ڵ مافی گه‌لی كوردستان و له‌گه‌ڵ نه‌بووندا پێناسه بوونه، به‌ڕه‌ی (به‌ڵام ) نیه، جۆڕ چهواشهیهكی نارێك و ناچهشنه، ناچێته باوه‌ری میلله‌تێكی خه‌باتگێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی، چونه ئێستاش نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ژێر ناوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان پێناسه‌ی خه‌باتی خۆی بۆ مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌كات، كه‌وایه له‌كوێدا( به‌ڵام) هه‌یه؟! ئایا به‌ره‌ی به‌ڵام چ فۆڕمێكی سیاسی پێشان ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا مه‌رجی سه‌ربه‌خۆی كوردستان حه‌زی سهربهخۆخوازیه، نه‌ك پێناسه‌ی وههم، كه پێی وایه ده‌بێت میلله‌تێك جیاواز له سه‌رزه‌وی و ئاسمان پێناسه‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تێك بكات، كه هه‌رگیز له مێژوودا دروست نه‌بووه، چونكه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بووه خه‌باتكردنی له‌چوارچێوه‌ی مه‌رج دا پێناسه بكات، خۆ ئه‌گه‌ر خه‌باتكردن له‌چوارچێوه‌ی مه‌رجدا بێت، ئه‌وه ده‌بێت ناوی خه‌باتكردنی له‌سه‌ر لاببه‌ین، چونكه خه‌باتكردن له‌بنه‌ره‌تدا پێناسه‌كردنی وه‌رگرتنی مافه، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌رج بۆ وه‌رگرتنی ماف دابنرێت، ئه‌وه بێ شك، پێویست ناكات خه‌بات بكه‌ین، چونكه ناجۆڕه له‌گه‌ڵ مه‌رج، بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ته‌وژمی دژه سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا بهڵامێك ده‌خه‌نه پێش بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی، جورئه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، راسته‌وراست بلێن ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆی كوردستان دا نین، بۆیه دێن په‌نا بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌واژه‌ی نامۆ به‌حه‌زی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ن، كه ئێمه له‌و وتاره‌دا ده‌مانه‌وێت به‌جوانی له‌سه‌ری بوه‌ستین.
به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه یه‌ك نیه
ناتێگه‌یشتووی و به‌رچاو تاریكی به‌شێك له نوخبه‌ی سیاسی و رۆشه‌نبیری كه له‌ژێر ته‌وژمی حزبی به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا، به‌رده‌وام له‌ژێر بهڵامهكانیان بیانووی دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به یه‌كنه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه پێناسه ده‌كه‌ن، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی فرهئینتیمای پێشمه‌رگه واقیعێكی باشتر بۆ فره ره‌نگی كوردستان پێناسه كردووه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه‌ش فره‌یی پێشمه‌رگه، پێناسه‌ی نائاماده بوونی ناكات، له چوارچێوه‌ی واقیع دا، بۆ حه‌زی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر به‌مه‌نتقی به‌رچاو تاریكی ئه‌وانیش بێت، فره هێزی له یهكهێزی باشتره بۆ؟ چونكه زه‌مینه‌ی یه‌ك هێزی دیكتاتۆری ره‌ها ده‌چه‌سپێنێت، نه‌ك فره هێزی، ئه‌گه‌رچی قۆناغی پاش داعشی ( پێشمه‌رگه وه‌ك هێزی سه‌ربازی) له‌رووی چه‌مكی شه‌ڕ براكوژی، بهتاڵبۆتهوهو خۆی به قۆناغێكی نوێ سپاردووه، به‌ڵام فره روانگه‌ی پێشمه‌رگه، پێناسه‌ی ناسنامه‌ی هێزی كوردیه، كه چوارچێوه‌ی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی تێدا زاڵه، بۆیه ئه‌مه شڵترین جۆڕ به‌ڵامه كه له‌ناوه‌خنی خۆی دا به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، به‌ده‌یان مه‌تر جیاوازه به‌به‌راورد به بۆچوونی تریان”.
به‌ڵام ریفراندۆم بۆ ده‌وڵه‌ت نیه
جۆڕ چاوبهستنێكی تر له‌ژێر ناوی به‌ڵام ئاراسته‌ی خۆی ده‌كات، كه ئه‌م جۆڕه چاوبه‌ستنه، هیچ كات باوه‌ری به‌هۆشیار كۆمه‌ڵگه و ئازادی و دۆخی نێوده‌وڵه‌تی و ههڵمهرجی بابه‌تی نیه، ریفراندۆم لهچڕكه ساتێك‌دا ده‌كرێت، ته‌وقیتی سیاسی ریفراندۆمی كوردستان، پێناسه‌ی هه‌ڵومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی خۆی ده‌كات، واتا ئه‌م جۆڕ فۆرمه‌ی به‌ڵام، له جۆڕ فۆرمێكی ئه‌و په‌ڕی جههاڵهتهوه سه‌ر ده‌ردێنێت، كه هیچ كاتێ له‌وه تێناگات، رێگای به‌رده‌م كوردستان دوو رێگایه، ته‌وقیتی سیاسیش بۆ رێگاكان كاتژمێرێكی به‌په‌له‌یه، عێراق له‌به‌رده‌م دوو بژارده دایه، یان قۆناغی هه‌ره‌سی فیدرالی به پارێزگا دهسپێرێــت كه تێیدا هه‌رێم كوردستان نامێنێت، یان عێراق خۆی به جیابوونه‌وه‌ی كوردستان ده‌سپێرێت، له‌م دوو رێگایه رێگای تر نیه، بهڵامهكانی ئه‌وانیش له‌و جۆڕه بانگه‌شه‌یه‌دا، غیابی عه‌قل و ناهۆشیاری سیاسیان پێناسه ده‌كات ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی نه‌یاری سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا وێنای خۆیان ده‌كاته‌وه، چونكه ریفراندۆم له‌به‌رده‌م دوو پرسیاره و هێزی سیاسیش له‌كوردستاندا، مزایه‌ده به چاره‌نووسی خۆی ناكات، ریفراندۆم نه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، به‌ڵكو پێناسه‌ی جۆڕ فۆرمی ده‌وڵه‌تی كوردستانیشه كه به دیموكراسی راسته‌وخۆ ده‌یه‌وێت پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی خۆی بكات.
به‌ڵام له‌كوردستان یاساسه‌روه‌ر نیه
له‌روانگه‌ی ماكس ڤیبه‌ر دا یاسا سه‌روه‌ری قۆناغێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، كه تێیدا كۆمه‌ڵگاكان ده‌بێت پێی بگه‌ن، واتا ماكس ڤیبه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌لێت ده‌گه‌ین به قۆناغی یاساسه‌روه‌ری كه كاتێك كۆمه‌ڵگه له‌قۆناغی كاریزمای تێپه‌ری دا و ئه‌وكاته ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه خۆی به عه‌قڵانیه‌ت و یاسا ده‌سپێرێت، واتا سه‌روه‌ری یاسا له‌بنه‌ره‌تدا له‌بنیاتی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار یان حكومرانی دا به‌رجه‌سته نیه، چونكه خۆ ده‌كرێت حكومران و ده‌سه‌ڵاتدار په‌راوێكی جوانی پڕ له‌یاسا نووسین بخه‌نه‌وه، به‌ڵام كه كۆمه‌ڵگه له‌چوارچێوه‌ی عه‌قڵی عه‌شائیری دا به‌ند ببوو، خۆی سپاردبوو به كاریزمای سیاسی و قۆڕی به عه‌قڵی خۆی داكردبوو، ئه‌وه ئه‌و یاسایه هه‌ر مهركهبێكی بێ كه‌ڵك ده‌بێت، بۆیه سه‌روه‌ری یاسا پێش ئه‌وه‌ی مه‌ركه‌ب و هێز بێت، پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌یه” بۆیه له‌مه‌شدا بهڵامهكهیان، باتڵه و ته‌نها بیانووی جورئه‌ت نه‌بوونی دژه سه‌ربه‌خۆیانه”.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ده‌وربه‌ر دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستانن
ئه‌م جۆڕه بهڵامهیه، كه له‌میدیاكان گوێمان لێده‌بێت، له‌پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به‌ڵامه ده‌خرێته روو، باس له رووبارێك خوێنی ئه‌م هێز و ئه‌می تر ده‌كرێت، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی رووباری خوێن له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگه‌كاندا دراوه، خۆ ناكرێت بلێین ئه‌م خوێنه كاتێك رژاوه له‌به‌ر حه‌زی ئه‌م ده‌وڵه‌تی و ئه‌م ده‌وڵه‌ت بووه؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر واتایی پێچه‌وانه‌ی دژیه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت؟ كه‌وایه خوێنی رژاو بۆ حه‌زی ده‌وڵه‌تانی دژه كوردستان بووه؟ هیچ په‌یوه‌ندی نه‌بووه به كوردستاندا، چونكه خوێنی رژاو له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگیه‌كان به‌رده‌م ئازادی كورد بووه بۆئه‌مه‌ش رژاوه” لێره‌شدا بهڵامهكهی ئه‌وان درۆیه‌كی رووتی دژایه‌تی خواستی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كوردستانه”.
به‌ڵام ریفراندۆم بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆره
ئه‌و خه‌ون بینینه‌ی كه لهگهوجاندن و بێ خه‌به‌ری دا میوانی به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، تا ئه‌و چڕكه ساته له‌وه‌ی نه‌پرسیوه كوردستان كاتێك فره هێز و فره نفوسی سیاسی و جوگرافیا بێت چۆن دیكتاتۆری مشته‌ری ده‌بێت؟ ئه‌و به‌ڵامه ئه‌وه‌ندا ناڵۆژیك و ناسیاسی و ناكامله، لهخهونیش ناچێت چونكه نه عه‌قلی سیاسی زاڵی كوردستان به‌ئاراسته‌ی دیكتاتۆریه‌ته، نه جوگرافیایی سیاسی كوردستان شوێن پێی دیكتاتۆری تێدا جێگیر ده‌بێت”.
به‌ڵام هیچ نه‌كراوه بۆ بنیات نانی ده‌وڵه‌ت
كاتێك پێناسه ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای سوپا و سنور و زمان و ئابوری ده‌كرێت ده‌ی خۆ ئێستا هه‌موو ئه‌وانه بوونیان هه‌یه، به‌ڵام پێناسه‌ی بنیات نانی ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ریفۆرم تێكه‌ڵ كرابێت، ئه‌وه شتێكی تره، كه بهڵامهكهشی ده‌گۆڕێت بۆ هه‌مان ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی كه مه‌به‌ست له‌و به‌ڵامه‌ش هه‌مان دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، هیچ یه‌كانگیر نیه له حه‌زی سه‌ربه‌خۆی دا”.
به‌ڵام په‌رله‌مان په‌كی خراوه،
سێ نموونه‌ی زاڵ هه‌یه، له مێژووی میلله‌تاندا، كه په‌رله‌مان په‌كخراوه به‌ڵام مێژووی سیاسی و ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته‌ی زیاتر به‌ره‌و پێش بردووه، جار لە مێژوودا سەرکەوتنی پرۆسەی کامل بوونی گەل و نەتەوەکان بەسەر جەستەی پەرلەماندا ڕۆیشتووە نموونە : سیاسەتمەداری گەورەی ئەلمانی (بسمارک ) کاتێک پەرلەمان رازی نەبوو بودجە بۆ دروست كردنی سوپای بە هێز پەسەند کات پەرلەمانی داخست و بەو سوپایەی دروستی کرد بەردی بناغەی یەکگرتوویی ئەلمانیای دانا، لە بەریتانیاش (ئولیڤر کرومویل ) کە خۆی ئەندامی پەرلەمان بوو” بەریتانیای کردە کۆماری”، پەرلەمانی داخست و لەسەری نوسی ئەم خانووە بۆ کرێ یە ! ئه‌م سێ نموونه‌یه به‌ئاراسته‌ی به‌هێزی ئه‌و وڵاته و نه‌ته‌وه‌یه هه‌نگاوی ناوه، بۆیه ئه‌م بیانووه جگه له حه‌زی زاڵی هه‌ڵقۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌رده‌می كورد بۆ فه‌رز كردنی ئامانجی شه‌خسی و حزبی دخرێته روو هیچی تر نیه، به‌ڵام له‌ناوه‌خندا ئه‌مش خاڵیه له سه‌ربه‌خۆی و ئازادی”.
به‌ڵام كاره‌با و مووچه نیه
ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت بۆ ده‌وڵه‌ت و ئازادی و سه‌ربه‌خۆی ئه‌وه كه‌وایه ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی تێنه‌گه‌یشتوو ترین جۆڕ نه‌ته‌وه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی، چونكه بابه‌تی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و پێش ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی گوزه‌ران بێت، پێناسه‌ی باوه‌ر به‌خۆ بوون و باوه‌ر بوونه به ئازادی، نموونه‌ی به‌رجه‌سته له‌و باره‌یه‌وه مێژووی سەنگافورا و جیابوونهوهكهیهتی كاتێك ( لی کوان ی‌و) ی رابەریان لە یاداشتەکانی دا باسی کردوە دەڵێ گریام گوتم خوایە چۆن ئەم میللەتە بەدبەخت و ولاتە هەژارو وێرانە بەڕێوەبەرم ئێستا سەنگافورا یەکەمین ولاتی دنیایە لە پەروەردە و خوێندن واتا خراپی بارودۆخی دارایی پاساو نیە بۆ رەت کردنەوەی سەربەخۆیی خۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاڵ پێناسه‌ی گوزه‌ران نه‌بوو، پێناسه‌ی ئازادی خوازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو، پێناسه‌ی جوڵه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌ناخی تاكی ههڵهبجهیهكان بۆ سه‌ربه‌خۆی، ئاخر ئه‌و هه‌موو قوربانیه ناكرێت پێناسه‌ی گوزه‌ران بێت، خۆ داگیركه‌ری كوردستان به‌قه‌ده‌ر باش كردنی گوزه‌رانی كورد پاره‌ی له ته‌عریب و جۆڕهكانی تری ره‌شكردنه‌وه‌ی كورد سه‌رف كردووه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێوه پێتان وایه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به قات و ریبات بچێته ده‌وڵه‌ت،هه‌رگیز له به‌هه‌شتیش دروست نابێت، هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر زه‌وی دروست نه‌بووه به‌و پێناسه‌یه كه بۆ خه‌ڵك ده‌كرێت له‌باره‌ی دۆخی دارایی و كاره‌با و ئاودا، ئه‌و پێناسه كه هیچ یه‌كسان نیه به حه‌زی ده‌وڵه‌ت بوون سه‌ربه‌خۆی كوردستان، دواجار نه‌ته‌وه‌ی كوردستان باجی سه‌د ساڵه‌ی خۆی داوه، له‌به‌رده‌م وه‌رزی دروینه‌وه‌ی دایه”.