ده‌زانی به‌ كێشانی نێرگه‌له‌ ته‌مه‌نت كورته‌ و تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌بیت

خواكوڕك

هەمووان تاڕادەیەک لەوانەیە زانیاریان لەبارەى مەترسی جگەرەوە هەبێت، کەمتر ئاگادارى مەترسیەکانى نێرگەلە بن، لەڕاستیدا زیان و مەترسیەکانى نیرگەلە گەڵێک زیاترە لە جگەرە و پێویسته‌ زۆر هۆشیار بین چونكه‌ ئه‌وه‌ی نێرگه‌له‌ به‌ مرۆڤی ده‌كات زیانه‌كانی له‌ هه‌ژمار نایه‌ن.

توتنى نێرگەلە تێکەڵ بە چەند مادەیەک دەکڕیت کە جگە لە زیانى خودى تووتنەکە زیانى ئەو مادانەش لەخۆدەگرێت لە توێژینەوەکاندا ئەوە دەرکەوتووە کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى توتنى نێرگەلە بە تامدارکردنى توتنى نێرگەلە بە تامى میوە و رووەکە بەسوودەکان لاى بەکارهێنەران وا دەردەخەن کە لەوان دروست کرا بێت، لەڕاستیدا دەرکەوتووە کە ئەو تام و بۆن و بەرامەیە لە ئەنجامى تێکەڵکردنى چەند مادەیەکى ژەهراوى کیمیاوى دروستدەکرێت، کە هەر هەموویان مەترسی شێرپەنجەیان ڵیدەکەوێتەوە.
گرنگترین ئەو مادە کیماییە ژەهراوانەى کە کە لە پێکهاتەى توتنى نێڕگەلەدا سوودى لێدەبینرێت بریتین لە: (ئتیل بنزن، زایلن، بنزیل کحول، بنزئالدید، ئیتیل فتالات، ئیتیل ئانیلینو بنزوات، ترشی ئانترانیلیک ، بنزوفنن) نەفتالین، متیل ئیستر و پاشماوەى دەرمانى قەلاچۆکردنى مێروو و کانزا قورسەکانى وەک جیوە و قورقوشم.
بۆ نموونە ئەگەر بەتەنها یەک مادانە لەوانە وەربگرین بە تەنیا لە ماوەى پانزە ساڵدا مرۆڤ دوچارى شێرپەنجەی خوێن دەکات.
ئەمە جگە لەوەى بەکارهێنانى جارێک نێرگەلە وەک کێشانى پێنج تا ١٠ پاکەت جگەرە وایە.
جگە لەوەى دوکەڵى نێرگەلە بۆ دەوروبەر بە تایبەتى منداڵان زۆر زیانمەندە و تەنانەت پاشماوەى ئەو مادە لەسەر فەرش و کەرەستەى نێو ماڵیش بەجێ دەهێلێت.
گرنگترین ئەو نەخۆشیانەش نێرگەلە بە یەکێک لە هۆکارەکانیان دادەنرێن بریتین لە شێرپەنجەکانى: قورگ، سیەکان، گەدە، میزڵدان، و نەخۆشیەکانى ترى وەک نەزۆکى پیاوان و کۆئەندامى دەمار و جەڵتەى مێشک و تێکچوونى کۆئەندامى هەرس.

Back to top button