داری ئازادی به‌خوێنی مرۆڤێكی ئازادیخواز ئاو ده‌درێت نه‌ك به‌خوێنی جاشفكر
رێكان سه‌باح
تێگه‌یستن له چه‌مكی جاش بوون یان چاشسازی دا له فه‌رهه‌نگی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مایی گرتنه ده‌ستی چه‌ك و دژایه‌تی كردنی پێشمه‌رگه به‌رجه‌سته‌ی جوانترین پێناسه‌ی خیانه‌ت و جاش بوون و چاشسازی سه‌دامی ده‌كرد، كه له‌فرهه‌نگی سیاسی ئێمه‌دا به‌رجه‌سته‌ی دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات، ئالێره‌دا پێناسه‌ی جاش بوون له‌لای جاش به‌مه واتادار ده‌بوو كه ده‌یگووت، من له‌به‌ر مانه‌وه‌ی خۆم جاشم، یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌م جاشم، ئه‌م جاش بوونه، پێناسه‌ی ناچاری ده‌كرد، به‌ڵام له كردار دا، پێناسه‌ی كوشتن و له‌ناو بردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كۆتایی هێنانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌كرد، واتا جاش پێناسه‌ی مانه‌وه‌بوو، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا، كردار ئاسا هاوشانی داگیركه‌رانی كوردستان بوون، بۆ كۆتایی هێنان به‌سه‌روه‌ری و رووحی زیندووی میلله‌تێك كه ئێستا هاوشێوه‌ی ئه‌و جۆڕ جاشه له ئێرانیشدا بۆ گیانی هاوڵاتیانی كوردستان له‌و به‌شه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا، بوونی هه‌یه”.
له‌ئێستادا كه‌ڵتور به‌جاش مانه‌وه، له ئه‌فكاری گاڵته پێكه‌رانی ( داری ئازادی به‌خوێن ئاو ده‌درێت) پێناسه‌ی خۆی ده‌كات، كه پێمان ده‌لێت ماده من مردم، ده‌وڵه‌ت و كوردبون و كوردستانی بوون و منداڵ و كور و كچی كوردستان بۆ چیه و بۆ ده‌بێت ئه‌وان له‌و ده‌وڵه‌ته بن، منیش بمرم، ئاخر ئه‌مه تێپه‌راندنی هه‌موو به‌هایه‌كه كه خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات له‌و مرۆڤه، به‌ڵایه‌وه هیچ گرینگ نیه، منداڵه‌كه‌ی سه‌ر ببڕێت و هیچ به‌زه‌یه‌كی بۆ داهاتووی منداڵه‌كه‌ی پێ شك نه‌یه‌ت، واتا وه‌ك ئه‌وه وایه باوكێك به‌منداڵه‌كه‌ی بلێت، من كه مردم تۆ سه‌رت به‌قه‌بری باوكت. كۆیله ده‌بێت یان ئازاد!؟ ئاخر ئه‌م ئه‌فكاره به‌جاشبوونه، خۆ ناكرێت ته‌نها له چه‌كهه‌ڵگرتن دژ به پێشمه‌رگه بناسین، به‌ڵكو پێناسه‌ی به‌رجه‌سته، رێك ئه‌و جۆڕه مرۆڤه‌یه، كه ده‌لێت من نانم نه‌بێت ئازادی و ده‌وڵه‌تم بۆچیه؟ خۆ جاش هه‌ڵگری چه‌كیش كه پێش سه‌دام ده‌كه‌وتن، هه‌ر ئاوا ده‌یانده‌گووت، له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان جاشین”.
جۆڕ وێنایه‌كیان له‌ژێر ناوی ئازادی و راده‌ربرین به‌ناوی ( رۆشه‌نبیر و رۆناكبیر) پێناسه‌كراوه، چ له‌رووی ئیمتیازاتی پێشاندانیان و گه‌یاندنی قسه‌كانیان چ وه‌ك فێر نووسین و نوسینه‌كانیان، رۆژ تا ئێواره هیچ رۆشنایه‌كیان بۆ رۆشه‌نبیر و هیچ رۆناكیه‌كیان بۆ رۆناكبیر نه‌هێشته‌وه، هه‌موو پایه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان ره‌ش و تاریك كردووه، ته‌نها یه‌ك وشه‌ش له له رۆشنی دا نیه، ته‌نها یه‌ك یه‌ك ده‌قه‌ش له‌ژیانیاندا رۆناك نین، ئالێره‌دا به‌ناوی ئه‌م جۆڕه نوخبه‌یه، كه خۆیان له‌ناو قوراوی به‌ناو ئازادی راده‌ربرین و رۆناكبیر و رۆشه‌نبیر، قوراوی كردووه، هیچ رۆشنایه‌كیان نیه، دێت پێناسه‌ی جاش هه‌ڵگری چه‌ك به جاش هه‌ڵگری تاریك ده‌سپێرن، بیانووی هه‌مان ئه‌و جۆڕ جاش هه‌ڵگری چه‌ك بۆ جاش هه‌ڵگری دژه ئازادی ده‌كه‌ن، به‌زه‌قه‌ی چاودا، پێناسه داری ئازادی به‌خوێن ئاو ده‌درێت، ده‌خه‌نه ژێر تیخی گاڵته‌جاری و بێ به‌ها كردنی رووحی به‌ره‌نگاربوونه‌وه، ئازادی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه بۆماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه له تێكۆشان و خه‌باتدایه، پێیان ده‌لێت له‌پێناوی ئاودا ده‌نگ به ریفراندۆم مه‌ده‌ن چونكه ئاوت نیه ده‌وڵه‌تت بۆچیه، له‌پێناوی كاره‌بادا ده‌نگ به ریفراندۆم مه‌ده‌ن چونكه كاره‌بات نیه ده‌وڵه‌تت بۆچیه، له‌پێناوی نان ده‌نگ به ریفراندۆم مه‌ده” چونكه نانت نیه ده‌وڵه‌تت بۆچیه، خۆ سه‌دامیش هاوشێوه‌ی ئه‌و جۆڕ ئه‌فكار و عه‌قلیه‌تی میلله‌ی كوردی بردبووه به‌رده‌م تیخی ئه‌نفاڵ و كیمیاباران و ته‌عرببی دا، به‌ڵام خۆ هه‌ر له‌ژێر ئه‌و ناوه‌ش بوو ده‌گووت له‌پێناوی مانه‌وه‌ت له ژیان ده‌بێت ببیت به‌جاش، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و جۆڕ سیناریۆیه، كه پێناسه‌ی به‌هێز كردنه‌وه‌ی عێراق ده‌كاته‌وه له‌ژێر به‌هێزی حشدی شه‌عبی و حكومه‌تی تایفی سود له‌و جۆڕ چه‌واشه‌یه وه‌رده‌گرێت بۆ تاخیر كردنی كورد و ئه‌نجام نه‌دانی ریفراندۆم تا له پارێزگایه‌كی پله دوودا ، پێناسه‌ی كورد پله دوومان بكاته‌و، بۆیه داری ئازادی به‌خوێن ئاو ده‌درێت نه‌ك به خوێنێكی بێ به‌های جاش فكر”.