کێ سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ی به کوشت دا؟
حەمەسەعید حەسەن
نازانم ئه‌وانه کێ بوون سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان کوشت، نازانم کام مافیا له دوای تیرۆرکردنی ئه‌و گه‌نجه‌وه‌یه، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌وه کێ بوو ئه‌وی به کوشت دا و ده‌یشزانم له پێناوی چیدا به کوشتی دا. وه‌کوو ئه‌حمه‌د میره ددانی پێدا ناوه، سۆران مامه‌حه‌مه له‌سه‌ر ڕاپۆرتی: (سۆزانییه‌کان که‌رکووک داگیر ده‌که‌ن) که له ژماره (٦٩)ی (لڤین)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه،(*) له ٢١ی ٧ی ٢٠٠٨دا له که‌رکووک تیرۆر کراوه و له‌وه ده‌چێت ڕاستیش بکات، ئاخر خۆی ده‌زانێت، چ گۆبه‌ندێکی گێڕاوه ئه‌م سه‌رنووسه‌ره.(**) ئایا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌وه‌ی ده‌هێنا، سۆرانی مامه‌حه‌مه گیانی خۆی له‌سه‌ر به‌خت بکات؟ ئایا به لای سه‌رنووسه‌ری لڤینه‌وه، بڵندکردنه‌وه‌ی تیراژی گۆڤاره‌که‌ی، له ژیانی سۆران گرنگتر بوو؟ ئه‌گه‌رنا، ئه‌دی بۆچی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به ناوی ئه‌و گه‌نجه‌وه بڵاو کرده‌وه؟ یان ئه‌دی بۆچی هیچ نه‌بێت، چه‌ند ڕسته‌یه‌کی ڕاپۆرته‌که‌ی فه‌رامۆش نه‌کرد؟ یان ئه‌و چه‌ند ڕسته‌یه‌ی به شێوه‌یه‌کی دیکه دانه‌ڕشته‌وه؟ ئاخر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو، به لابردنی یان گۆڕینی ئه‌و چه‌ند ڕسته‌یه، سۆرانی مامه‌حه‌مه له کوشتن ڕزگاری ببێت.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که: (ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌کانی پۆلیس و ئاسایش، ئاسانکاری بۆ له‌شفرۆشی ده‌که‌ن. بنکه‌کانی پۆلیس ئافره‌ت فێری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن. له بنکه‌ی پۆلیسدا سێکس له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشان ده‌کرێت. عه‌قید و موقه‌ده‌م به ته‌له‌فۆن داوای له‌شفرۆش ده‌که‌ن. ئو‌م له‌تیف که ده‌ڵاڵی سێکسفرۆشه‌کانه له‌ناو بنکه‌ی پۆلیسدا موعته‌مه‌دی هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتدارانی که‌رکووک، ئه‌گه‌ر کچیان بۆ ببه‌یت، زیندانیت بۆ ئازاد ده‌که‌ن. لای لڤین ناوه‌کانی سێ عه‌قید و چه‌ندان موقه‌ده‌م و ڕائید هه‌یه که سه‌ر به پۆلیس و ئه‌من و ئاسایشن، ئه‌مه بێجگه له چه‌ند به‌رپرسێکی باڵا که له‌گه‌ڵ سێکسفرۆشه‌کان ڕاده‌بوێرن. ناوه‌کانی هه‌موو ئه‌وانه لای لڤین هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر ڕه‌چاوکردنی ئاکاری ڕۆژنامه‌وانی بڵاویان ناکاته‌وه. ئو‌م له‌تیف که سۆزانیخانه‌ی هه‌یه، کادرێکی چالاکی حیزبێکیشه و سێ تیرۆریستی ته‌سلیم به‌و حیزبه کردووه. لڤین به خه‌تی درشت ده‌نووسێت: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی کچه‌کان ده‌رده‌که‌ن، ئه‌فسه‌ری پۆلیس و ئاسایش یان مه‌سئوولن. ئوتێله‌کانی نێرگز، جیهان، ته‌ئمیم و دیوان، شه‌وانه سێکسیان تێدا ده‌فرۆشرێت. به‌رپرسه‌کانی سلێمانی و هه‌ولێریش که ناوه‌کانیان لای لڤینه، بۆ ڕابواردن بۆ لای ئو‌م له‌تیف دێن. وه‌ک باوه هه‌میشه ناوی وه‌همی له‌بری ناوی سۆزانی و ده‌ڵاڵ ده‌نووسرێت، لڤین ئه‌و ڕێسایه‌ش فه‌رامۆش ده‌کات و ناوی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌هێنێت.)
موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی که عه‌قید بوو له سه‌ره‌تای سێپتێمبه‌ری ١٩٦٩ دا، له لیبیا کووده‌تایه‌کی کرد و بوو بە سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته، که‌چی ئو‌م له‌تیف له ڕێی لڤینه‌وه چه‌ندان عه‌قید ده‌کات به په‌ند، که‌چی لڤین هه‌ڕه‌شه له‌و هه‌موو عه‌قید و موقه‌ده‌م و مه‌سئووله ده‌کات که ئه‌گه‌ر بڵێن له‌ل، ناوی ڕاسته‌قینه‌یان بڵاو ده‌کاته‌وه و ئابڕوویان ده‌بات. ئایا ئیشی سه‌رنووسه‌رێک که ئاکاری ڕۆژنامه‌وانی له‌به‌ر چاو بگرێت، هه‌ڕه‌شه‌کردنه له عه‌قید و موقه‌ده‌می ئاسایش و پۆلیس؟ لڤین هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت هه‌ڕه‌شه له قوواتی موسه‌له‌حه و مه‌سئوولین و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان بکات، هه‌ڕه‌شه له ده‌ڵاڵ و له‌شفرۆشه‌کانیش ده‌کات و نه‌ک هه‌ر ناویان، ده‌شێت وێنه‌کانیشیان که لایه‌تی بڵاو بکاته‌وه. لڤین به جوانی ئێتیکی ڕۆژنامه‌وانی ڕه‌چاو ده‌کات، ئه‌وه بۆیه ناوی ئه‌و هۆتێلانه‌یش ده‌درکێنێت که شه‌وان ده‌بن به سۆزانیخانه! سه‌رنووسه‌ری زێده ئازا و ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و پیشه‌یی، باکی به چییه؟ ئه‌وه سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یه، ده‌بێته نێچیرێکی به‌سته‌زمان و به خوێن باجی بڵندکردنه‌وه‌ی تیراژی لڤین ده‌دات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانیارییه‌کانی لڤین ئو‌م له‌تیفه که سۆزانیخانه‌ی داناوه! ئایا بڵاوکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی ئو‌م له‌تیفی ده‌ڵاڵ، ئه‌وه‌ی ده‌هێنا، گه‌نجێکی جوانی خێر و خؤشی نه‌دیوی بیست و سێ ساڵه‌ی وه‌ک سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ی له‌سه‌ر تیرۆر بکرێت؟ ئایا لڤین له تۆڵه‌ی سۆراندا چی ده‌کات؟ ده‌نووسێت: سۆران ئازا و بوێر بوو؟ جا باشه، ڕۆژنامه‌نووس که ئیشی ئه‌وه‌یه هه‌واڵ و زانیاریی کۆ بکاته‌وه، ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌که‌م ڕاپۆرت، له پێناوی گوێزانه‌وه‌ی قسه‌ی ده‌ڵاڵێکدا خۆی به کوشت بدات؟ ئایا ئه‌گه‌ر سۆران کوڕی مامه‌حه‌مه نه‌بووایه، کوڕی ئه‌حمه‌د میره بووایه، له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی تیراژی گۆڤاره‌که‌یدا، به کوشتی ده‌دا؟
ئایا ئه‌حمه‌د میره ده‌وێرێت به ناوی خۆیه‌وه، هه‌رچی عه‌قید و موقه‌ده‌م و مه‌سئوول و خاوه‌ن هۆتێله سووک و ڕیسوا بکات؟ ئه‌گه‌ر سه‌رنووسه‌ری لڤین سووک سه‌رنجی ژیانی سۆرانی نه‌دابا، هه‌شت و نۆ ڕسته‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی لا ده‌برد یان ده‌گۆڕی. ئایا له شارێکی فرەحاکمی پڕ له مافیای وه‌ک که‌رکووکدا که ئه‌وه‌ی بێبایه‌خ بێت گیانی ئینسانه، سۆرانێکی خوێندکاری به‌سته‌زمان چی پێ ده‌کرێت؟ ئایا سۆران هی ئه‌وه‌بوو شه‌ڕی مافیا بکات؟ ئایا ئه‌حمه‌د میره نازانێت، ئه‌وه مافیاکانن بازرگانیی سێکس به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟ ئه‌گه‌ر سه‌رنووسه‌ری لڤین خاوه‌نی ویژدانێکی زیندوو بووایه، دوای شه‌هیدبوونی سۆران، گۆڤاری ده‌رنه‌ده‌کرد، خوی دەکوشت.
*
(*) سۆزانییه‌کان که‌رکووک داگیر ده‌که‌ن، لڤین، ژماره 69 ل 46 و 47 حوزه‌یرانی 2008 سلێمانی.
(**) بۆ که‌رێ ئیعلانی حه‌ربی کرد له‌گه‌ڵمان شێخ حه‌سه‌ن
سه‌یری که‌ن یاران چ گۆبه‌ندێکی گێڕا ئه‌م که‌ره.
شێخ ڕه‌زا