تا ئێستا زانیوته لیكی شه‌م شهمهكوێرهی خوێن مژ چاره‌سه‌ره بۆ توشبووان به‌نه‌خۆشی جهڵدەی مێشك
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرای كردوه، به‌هۆی بوونی جۆره ئهنزمێك لهلیكی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی خوێن مژ، ده‌كرێت سوود له‌و لێكه ببینرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی جهڵدەی مێشكیان هه‌یه.
به‌پێی هه‌مان لێكۆڵینه‌وه كه تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن) بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌نزیمی ( دیمۆ تیبلاس) كه‌له لیكی شه‌مشه‌مه كوێره‌دا هه‌یه ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ دروستكردنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری جهڵدەی مێشك ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نزیمه له‌پێكهاته‌كه‌یدا جۆره مادده‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌بێته هۆی تواندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ست و خوێنه مهیوانهی كهلهبۆریهكانی خوێندا دروستبوون. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه ڕاپۆرته پزیشكیه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان بهوهكردوه كه (٨٧%)ی ئه‌و جهڵدانهی كهسالاَنه تووشی نزیكه‌ی (٧٩٥) هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مریكا ده‌بێت به‌هۆی مه‌یینی خوێنه لهبۆریهكانی خوێندا.
پێویسته بووترێت له‌ساڵی (٢٠٠٣) دا بۆ یه‌كه‌مجار زانایانی پزیشكی له‌ئه‌مریكا ئه‌نزیمی (( دیمۆ تیبلاس)) یان دۆزیه‌وه،به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه‌له‌ساڵی (٢٠٠٦)یشدا له‌زانكۆی (ئۆهایۆ) ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت كه به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌نزیمه بۆ مرۆڤ هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپی لێناكه‌وێته‌وه