“هێزی ئەمەریکا لە فرۆکەخانەی هەولێر”

 
کارزان سەباح هەورامی
 
هێشتا دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم رانەگەیەنرابوو، حکوومەتی عێراق دەستی کرد بە سزادانی خەڵکی کوردستان، بەغدا لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستانەوە رانەوەستاوە، ئێستا پەنای بردووە بۆ داخستنی سنووری وشکانی و ئاسمانی کوردستان، دەستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاوەڵاکردووە، بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان، پرسیارێک لەبەردەم خەڵکی کوردستاندایە، دەکرێت تا هەتایە بریار لە چارەنووسی خۆمان نەدەین، لەبەر ئەوەی بەغدا پەنا دەباتە بەر سزادانی خەڵکی کوردستان؟، بەغدا هەرچییەک بێت، دواجار نییەتی خۆی دەرخست لە سزادانی خەڵکی کوردستان، ئەگەر ڕیفراندۆمیش نەکرایە، ئەوەی ئێستا دەکرێت هەر دەکرا، واتە ئەو سزایانەی بەغدا بەسەر کوردسانی داوە پاساوە، ئێستا بەغدا دەبێت چاوەڕوانی شتی دیکەش بکات، لەوانە سوننەکان لەگەڵ ئەوەن کە ڕیفراندۆم لەناوچەکانیان بکرێت، واتە حکوومەتی عێراق، خۆی هۆکار بوو بۆ ئەوەی عێراق پارچە پارچەبێت، هەنگاو بۆ گەرانەوەی عێراقی کۆن زیاتر دەبێت، شیعە حکوومی خۆیان و سوننەش بەهەمان شێوەو کوردستانیش رێگای خۆی دۆزیەوە، بڕیار وانەبوو عێراقی نوێ ئاوابێت کە ئێستا هەیە.
 
شەراکەتی عێراق نەما بەبڕیاری تاکە کەسێک پارەی گەلێک بڕاوە. بەهۆی حکوومەتێکی شکستخواردوەوە بەشێک لە عێراق کەوتە دەست داعش، واتە ئایندەی عێراق دیار نییە، دەسەڵاتی عێراق خەریکە دەکەوێتە دەست چەند کەسێکی شیعە کە خەریکە عێراق، بەرەو هەڵدێر دەبەن.
دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم چەند ئەگەرێک هەیە، ئەمەریکا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لەسەر خەتە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر، هیچ بڕیارێکی بەغدا تا کوردستان ناڕوات، هیچ کاتێک کوردستان بڕیاری بەغدای جێبەجێ نەکردووە، تائێستا لەبەغداوە هەڕەشەبکرێت، دەبێت عێراق باش بزانێت ئەگەر هەرێمی کوردستان نەبوایە شەڕی تیرۆر ئاسان نەدەبوو، دواتر دەبێت بەغدا ئەوەبزانێت کە ئێستا لە هەولێرەوە ئەمەریکا خەریکە بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی گەورە بۆ ئەمەش لە فرۆکەخانەی هەولێر ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی بەشی سەربازی هاوپەیمانان، ئەمەریکا دەبێت باش لەوە تێبگات تاکە شوێن لە عێراقدا هەبێت بۆ حەوانەوەی کوردستانە، رەنگە داهاتووی ئەمەریکاش لە عێراق نەبێت، لە یادی عاشورا ئەمرۆ(٢٩\٩\٢٠١٧) ئاڵای ئەمەریکا لە ژێر پێیان بوو، هەمان سیناریۆی ئێران لە عێراق دوبارە دەبێتەوە، لە (١٢) ساڵی رابردوو (٧) هەزار سەربازی ئەمەریکا لە عێراق کوژراون، تەنیا یەک سەربازی ئەمەریکا لە کوردستان نەکوژاوە، داهاتووی ئەمەریکا بۆ سوریا و بۆ ئێرانیش لە کوردستانە، کردنەوەی بەشی سەربازی ئەمەریکا لە فرۆکەخانەی هەولێر، رێگرە لە هەر هەولێکی عێراق بۆ داخستنی فرۆکەخانە، لەهەمان کاتدا داهاتووی عێراق لەگەڵ تورکیاش نابێت، چونکە سیاسەتی عێراق لە دەرەوەی سنووری وڵاتەوەیە، ئەو کاتانەی ئێران و تورکیا گرژیان دەبێت عێراقی لە ناو گرژیانەدایە، وەک پرسی هێزی تورکیا لە باشیک، ئێستاش ئێران و تورکیا هاوبەشن عێراقی خۆی خزاندوەتە چوار چێوەکەوە کەوایە سەروەری عێراق کامەیە؟.
 
ئەوەی ماوەتەوە، ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان قسەی خۆی کرد، ئێستا کوردستان کوردستانە و عێراقیش عێراقە بەتێکرای خەڵکی کوردستان دەستوری عێراقیان رەتکردەوە و ئامادەنین لەچوار چێوەی دەستووری عێراق بمێننەوە، بۆیە دەبێت عێراق ئەوە قبوڵ بکات کە کوردستان بریاری خۆی داوە، باشتر ئەوەیە هەردووکیان ببنە دراوسێیەکی باش تا پێکەوە بەم دۆخەوە بەردەوامی بدەن، رەنگە گوشار و هەڕەشەکانی بەغداش بۆ راگەیاندن و پرسی ناوخۆی شیعەبێت، ئەگەرنا بەناچاری دەبێت بەغدا بکەوێتەوە گفتووگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان، چونکە زۆر خاڵی هاوبەش هەیە دەبێت عێراق لەگەڵ کوردستان جێبەجێیان بکات، بەپێچەوانەوە رەنگە بەغدا تووشی ئەوەش ببێت کە دەتوانێت ئەو مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ ناوچە سوننەکانیشی بکات؟ لەماوەی رابردوو هەمان مامەڵەی کرد، بینبمان خۆپیشاندانی ناوچە سونییەکان بەتایبەت لە ئەنبار چۆن فشاری لەسەر عێراق دانا، دواتر پشتیوانی خەڵکی سوننە لە گروپی تیرۆرستی داعش کە سەرەتا (نەیان زانی داعش دەبێتە ئەو دڕندەیە)دەرئەنجامی ئەو سیاسەتەی بەغدا بوو کە لەگەڵ سوننەکان کردی، هەموو ئەمانە پێیمان دەلێن کە دەبێت جارێکی دیکە عێراق بەسیاسەتی خۆیدا بچێتەوە.
Back to top button