چۆن دەزانیت تایەی ئۆتۆمبیلەکەت پێویستی بەگۆڕینە یاخود نا.؟

دەستەی ئەڵمانی بۆ پشکنینی ھونەری GTU رێنمایی دەدات بەگۆڕینی تایەی ئۆتۆمبیل بۆ خۆپاراستن لەئەگەری خلیسکان لەسەر رێگا گشتییەکانی لەکاتی وەرزی زستان و باران و بەفرباریندا.”

به‌پێێ رێنمایه‌كانی ده‌سته‌ ئه‌ڵمانیه‌ك” ده‌سته‌كه‌ ھۆشداری دەدات کەنابێ قوڵایی نەخشەکانی سەر تایەی ئۆتۆمبیل لە (٤ ملیمەتر) کەمتر بێت.
دەستەکە ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر نەخشەکان لەچوار ملیمەتر کەمتر بن یان ھەرنەمابن و ساف بوبن ئەوا ئیستۆپ گرتن لەکاتی تێپەربوون بەشەقامەکاندا لەکاتی باران و بەفردا پێویستی بەکاتێکی زیاترە تا وەڵامی داواکاری شۆفێرەکە بداتەوە کەئەمەش ئەگەری رووداو زیاتر دەکات.

ھاوکات رەنگە ئۆتۆمبیلەکان نەتوانن بەنێو ئەو شەقامانەدا تێپەڕبن کەبەرەو ژوورە و تەڕە ئەمەش وادەکات بەنزین زیاتر بسوتێنیت و سەرف بکەیت تا ھێزێکی زیاتر بدەیتە مەکینەی ئۆتۆمبیلەکە بۆ تێپەربوون بەشوێنە سەختەکاندا.
بۆیە ھۆشداری دەدرێت کەبەر لەدەست پێکردنی بەفربارین تێبینی جۆری تایەی ئۆتۆمبیلەکان بکرێت و تایەی تازەی بۆ ببەسترێت.”

Back to top button