خواردنی باینجان ده‌یان سودی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه كه تا ئێستا نه‌تانزانیوه
باینجان یه‌كێكه له‌و رووه‌كه خۆراكیانه‌ی كه سودێكی زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه و له چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیداری وه‌كو شێرپه‌نجه و كه‌مخوینی و هه‌روه‌ها زیابوونی رێژه‌ی ئاسن له مرۆڤ ده‌پاریزێت.”
خواردنی باینجان به‌كاڵی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سییان هه‌یه زیانبه‌خشه به‌ڵام مادده خۆراكیه له‌هه‌مان كاتدا سودگه‌لێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه ئه‌وانیش نه‌رم كردنه‌وه‌ی سینه‌یه و ده‌رمانێكی گونجاویشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌زه‌حمه‌ت میزیان بۆ ده‌كرێت , هه‌روه‌ها باینجان سودی بۆ زۆر نه‌خۆشی دیكه هه‌یه له‌وانه‌ش قه‌بزی و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن , ئه‌و ڕیشالاَنه‌ی له‌م مادده خۆراكیه‌دا بوونی هه‌یه ڕێگری ده‌كات له‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده , باینجان بڕێكی زۆری ڤیتامین و مادده‌ی جۆراوجۆری كانزایی له‌خۆده‌گرێت بۆیه پێویسته ناوبه‌ناو باینجان له‌به‌رنامه‌كانی خواردنماندا بێت , تاوه‌كو سوده‌كانی ئه‌م مادده خۆراكیه گرنگه‌مان له‌ده‌ست نه‌چێت.
جگە لە چەندین ڤیتامین و كانزا، گەلێك مادەی سوودبەخشی تری تێدایە كە لە كۆمەڵێك نەخۆشی دەمانپارێزن، بۆ نموونە مادەی ناسونین Nasunin پەردەی خانەكانی مێشك لە نەخۆشی دەپارێزێت و فرمانەكانی مێشك باشتر دەكات.
هەروەها مادە فینۆلیكەكانی باینجان دژی شێرپەنجە و دژی میكرۆبیشن بە تایبەتی ڤایرۆسەكان كاردەكەن، سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا. هەندێك جار لەبەر زیاد بەكارهێنانی كانزی ئاسن بە شێوەی دەرمان(بە تایبەتی دەرزی) بۆ چارەسەركردنی كەمخوێنی، رێژەی كانزای ئاسن لە لەشدا زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پیاوەكان و ئافرەتان لە پاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەیاندا، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەكرێت زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.
خواردنی باینجان لەش رزگار دەكات لەم زیادبوونەی رێژەی ئاسن. لە هەندێك كەسدا، خواردنی باینجان بە هەر شێوەیەك دەبێتە ئەگەری جۆرێك هەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست ك بە گشتی سادەیە، بۆیە پێویستە كە ئەوانەی هەستەوەرییان بە خواردنی باینجان هەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن، بەڵام خۆراكیان بە سەوزەكانی تر جۆراوجۆر بكەن.