ئه‌رێ گۆڕان ده‌رچوه یان ده‌رکراوه، ئه‌ی ژووری نوێژی گۆڕان چیه؟
ئومێد خۆشناو
ئه‌و ده‌مه‌ی گۆڕان بڕیاری دا بێته نێو حکومه‌ت و کۆتایی به زه‌مه‌نی ئوپۆزسیۆن بوونی بهێنێت، بۆچوونێکی دروست هه‌بوو که،ئه‌وکاره‌ی گۆڕان تاکتیکه‌و بۆ کاتێکی دیاریکراوه‌و له زه‌مه‌نێک بڕیاری کشانه‌وه له‌حکومه‌ت ده‌دات و وه‌ک که‌رسته‌یه‌کی ئیعلامی هه‌ڵبژاردن به‌کاری ده‌هێنێت!.
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕان که‌رسته‌ی ده‌وڵه‌تداری وحوکمڕانی نه‌بوو،نیازه‌که‌شی ئاشکراو ڕوون بوو،هه‌ر زوو سیحری خه‌ونه‌که‌ی پوچه‌ڵ کرایه‌وه، بۆیه له‌حکومه‌ت ده‌رکراو جڵه‌وی په‌رله‌مانیشی لێسه‌ندرایه‌وه،هه‌ڵبه‌ت ده‌بوایه هه‌ر له ده‌سپێک ئه‌و فرسته به گۆڕان نه‌درێت وده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێبدرێ،به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هاش و هوشه بێ بنه‌مایه‌کانیان،چونکه وه‌ک گووتم گۆڕان که‌رسته‌ی حکومڕانی نیه‌و دیواره‌کانی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای هاش و هوش وفه‌وزاو موزایه‌دات وهاشوب ونائارامی دروستکراون.
به‌ڵام له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک ئیعتیبارات ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێدرا،که سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی خزمه‌ت به ڕه‌وتی دیموکراسی و ژیان و ژینی خه‌ڵکی کوردستان وخاک و خه‌ڵکه‌که‌ی بکه‌ن.
بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی داویانه به‌کشانه‌وه‌یان له‌حکومه‌ت،لای خه‌ڵکی کوردستان به‌یه‌ک فلوس لێیان ناکڕدرێت و هیچ به‌هایه‌کی نیه‌و نابێت.
ئه‌وه گۆڕان،ئه‌ی کۆمه‌ڵ بۆ؟.
بێ‌شک ئه‌وه پرسیارێکه‌و ده‌بێت بکرێ و به‌رسڤه‌که‌شی زۆر ڕوونه!.
ده‌مێکه لای هه‌مووان ڕوونه که،کۆمه‌ڵ بۆته پاشکۆی گۆڕان و وه‌کو کۆمبارسی گۆڕان ده‌خوێنێت،واته ده‌کرێ بڵێین کۆمه‌ڵ ژوورێکه له‌ژووره فه‌وزه‌ویه‌کانی گۆڕان،به‌ڵام ناوی ژووره‌که دیارنیه،هه‌ربۆیه پێم وایه باشترین ناو بۆ کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه ناوی لێبنرێت ژووری نوێژ خوێنانی گۆڕان.!
که‌وایه عه‌زیزان هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌تان ڕوونه وبه‌خه‌ڵکی کوردستانی مه‌فرۆشن،ئێوه له حکومه‌ت نه‌کشاونه‌ته‌وه،به‌ڵکو له‌حکومه‌ت ده‌رکراون ده‌ر.