بۆنی ناخۆشی دەم چیه‌ و ھۆکارو چارەسەرەکانی چین.؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ بەھۆی بۆنی ناخۆشی دەمەوە لە کۆی ١٠ کەس ٩ کەسیان تووشی دوو دڵی دەبن.”

لەوبارەیەوە (جیمس جولنیک) پزیشکی ددان چەند راستییەک لەسەر بۆنی ناخۆشی دەم دەخاتەڕوو، ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات.” كه‌ شتنی ددان بەھەویرو فلچەی تایبەت چارەسەری ھەموو کێشەکە ناکات، بەڵکو بەشێوەیەکی کاتی چارەسەری دەکات، ھەربۆیە لەگەڵ ئەوەشدا پەتی ددان و چیلکەی پاکردنەوە بەکاربھێنە، بۆ ئەو شوێنانەی کە فڵچە پێی ناگات، وەک نێوانی ددانەکان و کلۆرەکان.
پزیشكه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات.” كه‌ ٩٥%ی خەڵک نازانن بۆنی دەمیان خۆشە یان ناخۆشە، چونکە بۆنی دەم بەردەوام لە کەمبوون و زیادبووندایە.

چۆن بۆنی ناخۆشی دەم تاقی دەکەیتەوە؟
ئەو پزیشکە له‌و باره‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت مه‌.” ئەگەر متمانەت بەکەس نیە یان شەرم دەکەیت بۆ ئەوەی بزانیت بۆنی دەمت دێت یان نا، زمانت بۆماوەی ١٠ چرکە لەسەر مەچەکت دابنێ، دوای ئەوە بۆنی مەچەکەت بکە، یان ئەو پەتەی ددانی پێ پاک دەکەیتەوە، دوای وشکبوونەوەی بۆنی بکە”.
هه‌روه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت.” كه‌ سیر، پیاز، ماسی، قاوە، خواردنەوە کھولییەکان، گۆشت و جگەرە”، بەشێوەیەکی کاتی بۆنی دەم ناخۆش دەکەن، ئەگەر تەندروستی جەستە تەواو بێت، چونکە لیک و جەستە سەربەخۆ بۆن ناھێڵن.
ئەو پزیشکە زانیاری زیاتر دەدرکێنێت و دەڵێت: ددانەکان بەرێکوپێکی بشۆ بەیانیان کاتێک لە خەو ھەڵدەسیت، شەوان بەسەعاتێک دوای نان خواردن جارێکی تر بشۆردرێت، ھەروەھا لە ھەفتەیەکدا دووجار زمانت لانیکەم بەفڵچە بشۆ.
ئەو پزیشکە دەڵێت: بۆنی ناخۆشی دەم تەنھا ھۆکارەکەی ناو دەم نیە، بەڵکو ھۆکاری تریش ھەیە وەک: “قورحەی گەدە، یان ئەوانەی کێشەی ھەرس کردنی خواردنیان ھەیە، یان ئەوانەی قەترەی لوت بەکاردەھێنن بۆنەکەی لە دەمەوە دێتە دەرەوە، ھەروەھا نەخۆشییەکانی پوک بۆنی ناخۆش دەردەکەن، ھەروەھا لەکاتی شتنی دداندا ئەگەر خوێن ھەبوو ئەوە سروشتی نیەو پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ چارەسەر”.

Back to top button