تایبه‌ت به‌ خانمان…پێش ئه‌وه‌ی ماكیاژ بكه‌یت پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگریته‌ به‌ر

خانمان پێویسته‌ پێش چوونه‌ دەرەوە و ماکیاژکردنی بەیانی یان ئاهەنگ و بۆنەکانت، پێویستە ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدەیت پێش ئەوەی دڵۆپێک کرێم بدەیت لە دەموچاوت لەگەڵ پاش سڕینەوەی ماکیاژ و لابردنی.”

هه‌نگاوه‌كان بریتین له‌:-

1-دەموچاوت بە ئاوی سارد بشۆ و بەجوانی پاکیبکەرەوە، چونکە ماکیاژ لەسەر پێستی پاکوخاوێن جوانتر و سەرنجڕاکێشتر دەردەکەوێت، ئاوی سارد کونیلەکان دادەخات.

2-پاکژکرنەوەی پێست هەفتانە دووجار زۆر پێویستە، بۆ لابردنی خانە مردووەکان و زیندوکردنەوەی پێستەکەت بە پاکەرەوەی تایبەت و گونجاو بۆ پێستی تۆ، چونکە یارمەتیدەرە بۆ جێگیربوون و جوانتر دەرخستنی کرێمی ئەساسەکە بە دەموچاوتەوە.

3-بەکارهێنانی ئاوی گوڵ پێش ماکیاژ، چونکە یارمەتیدەرە بۆ مانەوەی شێداری پێست و دەرخستنی ماکیاژەکەت بەشێوازێکی زیندوو و سروشتی.

4-بەکارهێنانی پرایمەرێکی گونجاو بۆ پێست پێش ماکیاژکردن، چونکە پرایمەرەکە یارمەتی پێست دەدات کونیلەکانی داخراو بێت و نەرم و ساف و سروشتی دەریدەخات، یاخود پێش 10 خولەک بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە ڕێکخستنی دەموچاوت زۆر باش دەبێت ئەگەر بەکاریبهێنیت.

Back to top button