بۆچی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر رێگری له حشدی شه‌عبی كرا بچێته سلێمانی له‌لایان ئێران
رێكان سه‌باح
ماوه‌یه‌كی زۆره گرژیه‌كان له‌سه‌ر مه‌رجه‌عیه‌تی نێوان ” ئێران و عێراق” به‌تایبه‌ت تر له سه‌ر بنه‌مایی حه‌وزەی قوم و ویلایه‌تی فهقهێ بۆ شیعه‌كان، جێگای سه‌رنجه، به‌ڵام هۆكاری زه‌خت نه‌كردنی ویلایه‌تی فهقهێ زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له‌ناو عێراقه و له‌شوێن پێی ئێران‌دا ده‌گه‌رێت، ئێرانیش له ئامانجه‌كانی كه كۆنترۆڵی ته‌واوی عێراق هێشتا به‌رده‌وامه، بۆیه ناویه‌وێت له‌ئێستادا ده‌ست بۆ بابه‌تێكی وه‌ها هه‌ستیار ببات، ئه‌وه‌ی كه روونترین ئاماژه‌ی پێشاندا و ئاماژه‌كانی بینرا، كێشه‌كانی نێوان شیعه‌كانی ئێران و عێراق هه‌یه وێناکەی ئاشکراکرد و ترسی مهرجهعیەتی شیعەکانی عێراقی له ئێران پێشاندا زۆر بوونی جموجۆڵه‌كانی موقته‌دا سه‌در بوو كه ئه‌وه‌ی خسته مێشكی عێراقیه‌كان كه مه‌رجه‌عیه‌تی ئه‌وان سیستانیه نه‌ك خامه‌نه‌یی، به‌ڵام نه‌ك ته‌نها كێشه‌كان له‌نێوان ” ئێران و عێراق” دایه له‌سه‌ر مه‌رجه‌عیه‌ت، به‌ڵكو له‌ناوه‌خۆی شیعه‌كان و مهرجهعیهتهكانیش كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه، له‌سه‌ر ویلایه‌تی فهقهێ، ئه‌مه‌ش دۆخی شله‌ژاوی ناو ئێرانی زیاتر ئالۆزتر كردووه، له نوێترین پێشبینی خۆی دا بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی جیهان فرانسیس فۆكۆیاما ده‌لێت ئێران به‌ره‌و راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ری به‌هێز ده‌چێت، هه‌ر له باره‌ی ئێرانیش ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رده‌وامن له هه‌ره‌شه‌كردن له ویلایه‌تی فه‌قهێی ئێران، كه ئه‌مه‌ش زه‌خته‌كانی سه‌ر ئێرانی زیاتر كردووه، وا له مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانی تری عێراقی و ئه‌وانه‌ی ناو ئێران كردووه، كه چاره‌نووسی خۆیان به ویلایه‌تی فه‌قهێی گرێ نه‌ده‌ن، به‌مه‌ش ئاڵۆزیه‌كانی ناو ئێران له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فهقهێ زیاتر ده‌بێت”.
كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر و پێشهڵكردنی رێكه‌وتنی خۆفرۆشتنی بنه‌ماڵه‌كانی ” جه‌نگی و تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د” به ده‌سه‌ڵاتی شیعه له عێراق، تاوه‌كو ئێستا كه‌مترین شتی له‌باره‌وه گوتراوه، یان كه‌مترین فۆكسی له‌سه‌ر دانراوه، كه بۆچی سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خزمەتە لە شکاندنی دیواری پۆلاینی پێشمەرگە، بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌وان، له‌لایان ئه‌و سێ بنه‌ماڵه‌یه بۆ هێزه‌كانی عێراق، به پێچه‌وانه‌وه کەوتەوە! مالكی و عه‌بادی و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق زیاتر و تووندتر یه‌كێتی و حزبه‌كانی سلێمانی ده‌كوتن و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن! رۆژانه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك قێزهونتریان ده‌كه‌ن، بهجاشیش قبوڵیان ناكه‌ن؟ ئه‌مه به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌یی خودی حزبه‌كانی سلێمانیشه ” هۆشیار عه‌بدوڵا” ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆر باش ئه‌وه دهتركێنێت لەوبارەوە ده‌لێت عه‌بادی جورئه‌تی قسه‌كردنی نیه له‌سه‌ر بارزانی، هه‌مووشمان ده‌زانین كه هۆكاری پشت ئه‌و قسه‌یه‌ی هۆشیار لێدانه له بارزانی، به‌ڵام ساویلكه ئاسا هه‌ركاتێك دێت قسه ده‌كات كۆمه‌ڵێك شت دهتركێنێت، كێشه هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی نێوان ئه‌وان و به‌غدا، جێگای سه‌رسورمانه! كه هیچ به‌هایه‌ك و رێزێكیان بۆ دانانرێت له به‌غدا، پرسیاری سه‌ره‌كیان هه‌یه، كه بۆچی به‌غدا به‌م شێوه‌یه‌یه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ره‌تدا، زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌غدا باش ده‌زانێت، هۆكاری ” كهرگروپ جاش” له دڵسۆزیان نیه بۆ به‌غدا، سنوری دڵسۆزی ئه‌وان بۆ ئه‌هلی حه‌قی خۆیان نیه، چۆن وه‌فا ئه‌درێت به به‌غدا، كێشه‌كه له‌وه دایه، به‌غدا باش ئه‌زانی كه ئه‌مانه كهرگروپ جاشێكن، په‌تیان له‌ده‌ستی حاجی قاسمی سولێمانیه و له شكل و شێوه‌دا، سیناریۆی چیرۆكی گورگی هه‌یاسن”.
به‌غدا راسته له‌وه دا دڵنیایه تا عێراق له‌و زەواج سیخهیه و سهرشۆریهی بۆ ئێران به‌رده‌وام بێت، به‌تی گورگی هه‌یاس له‌ده‌ستی دووی خۆی دایه، به‌ڵام خۆ ناكرێت به‌غدا له‌وه تێنه‌گات، بچووكترین كێشه له‌گه‌ڵ تاران یان بێ فه‌رمانی ویلایه‌تی فهقهێ، كهرگروپ جاشی لێ قێت ده‌كه‌نه‌وه، تاوی به‌غدایی پێده‌ده‌ن تا سه‌ر نوی و بێ فه‌رمان نه‌بێت، بۆیه به‌غدا له‌وه‌شدا حاڵیه دوژمنی ههرجۆڕێك و هه‌رچۆنێك بێت، له‌وه باشتره له‌ژێر تیخێكی كۆڵی دوژمن برینی كهرگروپجاشێك بێت، كه هه‌ركاتێك بیانه‌وێت بۆ ئه‌ویش لهوهستانبێت، بۆیه به‌غدا له‌پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كهرگروپجاشهكانی قێزه‌ونتر كردووه به‌دیاری كراوی وه‌ك حزب به‌پێشی پارتیشدا نه‌چووه، پارتیش باش دۆخه‌كه ههڵهسهنگێنێت، به نه‌وت و داهاتی هه‌ولێر و دهۆك، مووچه‌ی سه‌رجه‌م كوردستان ده‌دات ئه‌گه‌ر نیومووچهش بێت و به دوومانگ جارێكیش بێت، چونكه ئه‌زانێت به‌غدا له‌وه حاڵی بووه، كهرگروپجاشهكان، موركێكی ئێرانی هه‌یه، هیچ سودمه‌ند نیه لێیان له چركه‌ساتی بێ ئه‌وامری دا، گروپجاش وه‌ك گورگی هه‌یاس تاو ده‌درێت”.
ئێران پاش بزركردنی عێراق له‌هه‌ژموونی خۆیدا، سێ كاری له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت،
یه‌كه‌م: هیچ مهرجهعیهتێكی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌تی فهقهێ، له سنوری ده‌سه‌ڵاتی حه‌قیقی عێراقدا نه‌مێنێت.
دووه‌م كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف له حه‌وزی شیعه‌كاندا داماڵێنێت، ته‌نها بیكات به شوێنی ته‌واف.
سێهه‌م: ولائی عروبیهت له شیعه‌ی عێراقیدا ههڵمشێ.
ئه‌مه ئه‌و سێ كاره‌یه، كه ئێران ده‌یه‌وێت له پاش مه‌یدان چۆڵكردنێكی تری عێراق له‌لایان ئه‌مریكا به‌ده‌ستی بهێنێت، شیعه‌كانی و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش له‌وه‌دا حاڵین، به‌تایبه‌تی مه‌رجه‌عیه‌ته‌كان، به‌دیاری كراوی موقته‌دا سه‌در زۆر هه‌ستیاره له‌وه‌دا، بۆیه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هێشتنه‌وه‌ی سلێمانی له ناو هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌یه، چونكه عێراق ئاماده بوو له رۆژانی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و خۆپێشاندانی سلێمان تا كۆیه و تا سنوری هه‌ڵه‌بجه به‌بیانووی پاراستنی خه‌ڵك له كاتی خۆپێشاندانه‌كان بێتە ناوەوە، به‌ڵام ئێران رێگای نه‌دا حشد و پۆلیسی فیدراڵی داخڵی ناو سلێمانی بن، هاوشێوه‌ی كه‌ركووك كۆتایی به زۆنی سه‌وز بێنن، ئه‌و كاته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ هیچ یه‌كێك له ئێمه روون نه‌بوو، كه هۆكاری هێشتنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بهیهكپارچهی له‌لایان ئێرانه‌وه چی بوو، بۆچی ئێران رێگری كرد له كۆتایی هێنان به زۆنی سه‌وز؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره بوو، كه به‌غدا زۆر باشتر ده‌یزانی، كه نه‌مانی سلێمانی، واتا كۆتایی هێنان به گورگی هه‌یاس سه‌ر به‌غدا، ئه‌مه‌ش بوو به‌غدا ده‌یویست زوو كۆتایی به سلێمانی بهێنمێت، چونكه هه‌ركاتێك ئێران بیه‌وێت له‌رێگای بنه‌ماڵه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كهرگروپجاشهكانی تر له‌ناو كوردستاندا ده‌رفه‌ت دروست بكات، بۆ هێرشه سه‌ر به‌غدا، بێگومان پارتیش بۆ ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌ی و به‌ده‌ستهێنانی سنور و گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركووك له‌هه‌موو ده‌مێكدا ئاماده‌یه، دوژمنێكی راسته‌قینه‌ی عێراقه، بۆیه هه‌ركاتێك ئێران بیه‌وێت به‌رپێی پارتی چۆڵبكات، له‌رێگا بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتی و كهرگروپهجاشهكان ده‌یكات، ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌سازێنێت، بۆهێشتنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌غدا له‌ژێر فه‌رمان و ئه‌مری ویلایه‌تی فهقهێ، چونكه به‌رده‌می پارتی بوونی ئه‌و كهرگروپجاشهیه كه ئێستا په‌ته‌كه‌یان له‌ده‌ستی ئێرانه، نابێت عێراق له‌وه‌دا خۆشحاڵ بێت”.