نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 18/4/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

ئاژانسه‌كانی ئابوری له‌ جیهان بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 18ی4ی2018 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 66 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌71 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” له‌ پاش گوتلاره‌كه‌ی ترامپ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سووریا نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌ و تا گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌.

Back to top button