ئه‌ندرێس ئینێستا یانه‌ی داهاتووی خۆی ئاشكرا كرد.

رۆژنامەی (Sports Houchi) ژاپۆنی بڵاوی کردۆتەوە ئینێستای ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی ڤیسیل کوپی ژاپۆنی رێکەوتووەو ئەو یاریزانە پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.”

بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە لە مانگی هەشتی داهاتوو دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی مۆندیالی 2018ی روسیا  بەرەسمی گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە.” دوای یاری ریاڵ سۆسیداد ئینێستا سەفەری وڵاتی ژاپۆن دەکات  بۆ تەواوکردن و رێکەوتن و وردەکاری گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێ كه‌ی.”

ئه‌وه‌ی شیاوی گوتنه‌.” كه‌ یاریزان ئینێستا ماوەی 16 ساڵە لە یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکات و توانیویەتی 32 نازناو لەگەڵ ئەم یانەیە بباتەوە کە کۆتا نازناویان لالیگای ئەم وەرزە بوو.”

Back to top button