بۆچی هەنگ لە دوای پێوەدانی بە مرۆڤ ئەمرێت.؟

ئەم وێنەیە خەڵاتی ئاڵتونی لە فۆتۆگرافیدا وەرگرتووە و وەڵامێکە بۆ پرسیارەکە.”

لە وێنەکەدا دەردەکەوێ کە هەنگێک دەستی کەسێ دەگەزێ بەڵام ئەو کاتەی دەیەوێ ڕابکا چزووەکەی دەلکێ بە دەستی کەسەکە، ئەو هێڵەی لەنێوان هەنگەکە و چزوەکەیدا هەیە ناوسک و ریخۆڵەی هەنگەکەیە. هەر بۆیە کاتێک چزووەکەی دەدات بە دەستی مرۆڤەوە و رادەکا، دەستبەجێ گیان لەدەست دەدا.

حیکمەتی ئیلاهیش بەپێی زانستی سەردەم بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە ئەگەر نەمرێت و هەنێ لە خوێنی ئەوەی کە پێوەی یاوە هەڵیگرتبێت و لەوانەیە کەسەکە خوێنی ژەهراوی بێت بەهۆی نەخۆشییەکەوە، ئەو کاتە هەنگوێنەکەش ژەهراوی ئەکات و ئەبێتە هۆی گەیاندنی نەخۆشی.

خوای گەورە کە وەسفی هەنگوێنی کردووە کە (هەنگوێن شیفای تیایە بۆ خەڵك) ده‌فه‌رموێت.” .(يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِّلنَّاسِ ۗ ). سورة النحل ئایەتی ٦٩ واتە لە ناو سکییەوە شەرابێك دێتە دەرەوە بە ڕەنگی جیاوازەوە و شیفای تیایە بۆ خەڵك.”

 

Back to top button