تووشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره له مانگی ره‌مه‌زان چۆن خۆیان بپارێزن.؟
نه‌خۆشی شه‌كره بریتییه له نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌ن له ئه‌نجامی زیادبوونی زیاتر له برِی ئاسایی شه‌كر له خوێندا به هۆی كه‌م و كورتییه‌ك له ده‌ردانی هۆرمۆنی ئینسیولین یان چالاكی ئینسیولین وه یان هه‌ردووكیانه‌وه رِوودهدات.”
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بۆ هه‌ندێك له توشبوانی شه‌كره به‌سووده و بۆ هه‌ندێكیش زیان به‌خشه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات.”
ئه‌مانه‌ش چه‌ند ڕێنماییه‌كی گشتین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون:-
1-وه‌رزشكردن دوای به‌ربانگ كردنه‌وه به‌مه‌رجێك 30 بۆ 45 خولهك كه‌متر نه‌خایه‌نێت.
2-خواردنی ژه‌می سووك له كاتی پارشێودا وه‌ك نان له شۆفان دروستكرابێت یان له جۆرێك له دانه‌وێڵه كه بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تیادا بێت له‌گه‌ڵ كوپێك شیر كه چه‌وری كه‌می تیادا بێت و چه‌ند پارچه‌یه‌ك له میوه‌ی نوێ.
3-له كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه جه‌سته به هێواشی ده‌یمژێت وه‌ك ” فاسۆلیا و نیسك و گۆشتی بێ چه‌وری و ماسی و مریشك و شیر و ماست له‌گه‌ڵ سه‌وزه و نیوه”
4-دوور بكه‌وره‌وه له خواردنی خۆراكی سوێر و پڕ كالۆری .
5-كه‌مخواردنی خۆراكی سوره‌وكراو و بر‌ژاو ده‌بێت كابانی ماڵ ئاگادار بێت چه‌ند زه‌یت بۆ ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كان به‌كارده‌هێنێت.
6-خواردنی بڕێكی ڕێكخراو له كاربۆهیدرات.
7-خواردنه‌وه‌ی بڕێكی باش له شله‌مه‌نی و ئاو كه شه‌كری تیادا نه‌بێت له ماوه‌ی نێوان به‌ربانگ كردنه‌وه و پارشێو.
8-ئه‌نسۆلین بخۆ به‌گوێره‌ی ڕێنمایی پزیشك.
9-سوود وه‌رگرتن له ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕ .