سێرجیۆ رامۆس په‌یامێك ئاڕساته‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌كات.

لە پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سیرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، بووە هۆی پێکانی محەمەد سەڵاحی میسری و ئەو یاریزانە دوای 30 خولەک یاریکردن یاریگای جێهێشت.”

لە پاش کۆتایی یاریەکە رامۆس لە تویتەری رەسمی خۆیەوە پەیامێکی ئاڕاستەی محەمەد سەڵاح کردو دەڵێت” تۆپی پێ لایەنێکی باش نیشان دەدات و هەندێک جاریش لایەنێكی خراپ،تەمەنا دەکەم محەمەد سەڵاح بە زووی باش ببێتەوە، تەمەنا دەکەم بە خێرایی چارەسەری وەربگرێت، ئایندە چاوەڕوانی تۆ دەکات.

دوای ئەو لێدانەی لە سەڵاحی دا، سێرجیۆ رامۆس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هێرشێکی زۆری کرایە سەر و هەندێک پێیان وابوو بە ئەنقەست لە محەمەد سەڵاحی داوەو یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی میسر محەمەد ئەبو تریکە کە لە ئێستادا شیکەرەوەیە لە کەناڵی بین سپۆرت، دەڵێت رامۆس تاوانی ئەنجامداوەو بە ئەنقەست لە سەڵاحی داوە.

محەمەد سەڵاح ئەم وەرزە 44 گۆڵی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان لەگەڵ لیڤەرپوڵ تۆمارکردووە بەڵام یانەکەی (3-1)  بە ریاڵ مەدرید دۆڕاو لە نازناوەکە بێبەش بوو.

س.د

Back to top button