10/9ی ڕۆژێکی شوم!!
محهمهد خدر
ئەو ڕۆژە لەشارە بێنازەکەی (قەڵادزێ)ڕۆژێکی ڕەشبوو،لە و؛پشدەرەی هه میشە لانەو بیشەی شۆڕشگێڕان بووە؛بەفیتی کۆنە قین،لەدڵانی مێژوو،لەدووقۆناخی جیاوازدا؛ ئەودەڤەرە شۆڕشگێرە لەکەدارکراوە. یەکەم جارلە شەڕی ناوخۆی دووای ڕاپەڕین بوو.جاری دووەم لە ئاژەوە گێڕییەکەی ساڵی پاری گۆڕان .
مخابن ئەو دوو هه نگاوەی لە دەڤەرەکەی نرا،نرا؛پەڵەێکێ ڕەشە لەمێژووی فیداکاری پشدەردا؛ئەوپشدەرەی لەدووای،دوواوەی هه موکوردستان دێ؛ بۆ خزمە تگوزاری حوکمڕانی زۆنی سەوز؟!!!بەڵام لەفیداکاری لە پێشی، پێشەوەی هه مو زۆنی سەوز،بووە.ئەو پشدەرەی پێگەی سەرکردایەتی هه رچوارپارچەی کوردستان بووە.زنجیرە چیاکانی قەندیلی،تاکو ئەوساتەیش، کە ئەودێڕانە دەنوسم؛ ئامانجی فڕۆکە ی داگیرکەرانی کوردستانە.ئەو شەوەی بارەگاکانی پارتی،بەردبارانکران ،هاو شێوەی(…) دوواتریش،مێردمناڵێکی هه ڵخەڵەتاوی هه ژارێکی ئەو دەڤەرە، تێدا ؛کرا،بەقەرەبرووت؛لەلایەن هه ڵسوڕاوانی گۆڕان وهاوپەیمانەکانی.کاتێ ئاگریان لە بارەگاکانی پارتی، بەردا!
حکومڕانی زۆنی سەوز،کە بارەگاکانیان ڕادەستکرابوو،هه رخۆیان هه نگڵیان ،هه ڵێنا؛بارەگاکانی پارتی،بسووتێنرێ؟!!ئەو سووتانە پرزیسکی، گە یشتە سنوری گەرمیان.لەوساوە؛هە تا هە نوکەش،ئەوگڕەی لەبارەگاکانی پارتی، بەردرا؛ڕۆژبەڕۆژ،کڵپە دەسێنێ؛هه رئەوگڕتێبەردانە بوو؛ هه مو یەکانگیرێکی لە کوردستان ،سووتاند!!بزوتنەوەی گۆڕان،پلانی دانابوو،لە ناو قوببەی پەرلمانەوە؛نەوشیروان واتەنی؛ تەققە؛لە کۆنسۆلگەری وکۆمپانیا،بیانیەکان بکرێ؟! ئینجا کۆی ئەزمونی کوردستان؛بە چارەنوسی کانتۆنی سلێمانی بچێ؟!کە ژیانیان بەخەڵک،تاڵکردووە.خەریکە ژیان لەزۆنی سەوز،لە تاڵ،بۆ تاڵتر؛لە سەقەتی ،بۆسەقە تر،دەچێ؛کار،بەجێگایەک گەیشتووە،خەریکە؛ دەکرێتە لبنانێکی تر!!بایکۆت؛لەهه موشتێک دەکرێ!!
ماکینەی ڕاگەیاندنی زۆنی سەوز،ڕۆخێنەر،بێ ئومێدکار،ئاولە ئاشی داعشیکار!!هه میشە کاربۆبە شەیتانی کردنی پارتی،دەکرێ؟!!وەکو لەوزۆنە پارتی،حکومڕانی کردبێ؟!هه مو ناتەواوی (25)ساڵەی ڕابردوو، بە مل،پارتی دادراوە؟!!ئاشتەوایی، لەسایەیی ئەقڵییەتێکی ئەوها؛چۆن دەستەبەردەبێ؟….