سودەکانی کەڵەشاخ گرتن چیه‌ و بۆچی پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ڵه‌شاخ بكات.؟

كه‌ڵه‌ شاخ گرتن ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ سروشتییه‌ باوه‌یه‌ به‌رده‌وام خه‌ڵكێكی‌ زۆر په‌نای‌ بۆ ده‌به‌ن، كه‌ڵه‌شاخ جیاواز له‌ هه‌مووچاره‌سه‌ره‌ پزیشكیه‌كان‌و به‌شێوازێكی جیاواز خوێنی پیس له‌جه‌سته‌ ده‌رده‌كات.”

ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ به‌حه‌كیمی له‌ناوبردن و چاره‌سه‌ركردنی سه‌ر ئێشه‌ ناسراوه‌ و میژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌و به‌ر. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پیاوان په‌نای‌ بۆ ده‌به‌ن و بووه‌ به‌باو له‌ نێویاندا.”

سوده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ بریتین له‌:-

١- کردنەوەی مولولە گەورە و بچوکەکانی خوێن و چالاککردنی سوڕی خوێن.
٢- کردنەوەی مولولە لیمفیەکان.
٣- چالاک کردنەوەی وزەی لەش.
٤- وریابوونی مێشک بۆ ئاگاداربوون لە گۆڕانەکان و پێدانی فەرمانە پێویستەکان چالاک دەکاتەوە.
٥- مژینی خوێنی پیس و ماددە کیمیاییە زیانبەخشاکان و پاشماوەی دەرمانەکان لە لەشدا کە لە نێوان پێست و ماسولکەکەندا کۆدەبێتەوە.
٦- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لە لەشدا.
٧- ڕێکخستنەوەی هۆرمۆنات.
٨- باری دەرونی ڕێکدەخات.
٩- چالاککردنەوەی دەماخ و جوڵە و قسەکردن و گوێگرتن و هاستکردن و بیركردنه‌وه‌.
١٠- پەستان لادەبات.
١١- ترشەلۆکی زیادەی لەش دەمژێت و لەشی لێ ڕزگار دەکات.
١٢- رێژەی کۆرتیزۆن لە خوێندا زیاد دەکات کە کاردەکات لە کەمکردنەوەی ئازار.
١٣- رێژەی کۆلیسترۆڵی زیادە لە لەشدا کەمدەکاتەوە و ڕێژەی کۆلیسترۆڵی پێویست بۆ لەش زیاد دەکات.
١٤- رێژەی مۆرفینی سروشتی لە لەشدا بەرزدەکاتەوە.
لەگەڵ بوونی زۆر سودی دیکە، هەوەها بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی (ڕۆماتیزم – وشکبونی ئەژنۆ- ئازاری پشت- ئازاری مل و شان- رۆماتید- کەمی بەرگری لەش- شەلەل بون- نەخۆشی دڵ- نەخۆشیەکانی گورچیلە- پرۆستات- بەرزبونەوەی پەستانی خوێن- گەدەو قورحە- نەخۆشی پێست- شەکرە- دەوالی)هتد.

Back to top button