به‌ ئاسانترین رێگا خۆت له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌رباز بكه‌.

نه‌خۆشی شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌م نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوو توشیان بوه‌ به‌ جۆرێك هه‌موو ته‌مه‌نێكی گرتۆته‌وه‌ ، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ نوێكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مرۆڤ خۆی ده‌توانێ پارێزگاری له‌م نه‌خۆشیه‌ بكات و هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ خۆی دوور بخاته‌وه‌ به‌ جۆریك ئه‌گه‌ر چاودێری جۆری خواردنی بكات.”

خەڵکانێکی زۆر بە نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنن و بەهۆی نەخۆشیەکەوە کەسەکە ناتوانێت هەموو شتێک بخوات و دەبێت هەمیشە ئاگاداری خۆراکەکانی و ژەمەکانی بێت.”

یەکێک لەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوو پیاوێکە کە بریاریدا چارەسەری بکات دوای ئەوەی بە زۆر سەختیدا تێپەڕبوو، توانی لە ماوەی 25 ڕۆژدا 11 کیلۆ کێشی دابەزێنێت، پاشان لە ماوەی 4 مانگدا 20 کیلۆ لە کێشی کەم بۆوە و وازی لە وەرگرتنی ئەنسۆلین هێنا و فشاری خوێنی بووە 70/120 و ترایگلیسرینەکەی بووە 1،4.

ئەم ڕێگایەی گرتە بەر بۆ سەرکەوتن:

5 مۆز
2 سێو
2 کێوی
دەسکێک کەرنەب (وه‌ك کاهووە)

هەمووی بکەرە سوراحیەکەوە و نیو لیتر ئاوی تێبکە، بەیانیان نیو لیتر لەو ئاوە بخۆرەوە و بەردەوام بە بەدرێژایی ڕۆژەکە. ئەگەر ئەم ڕێگا خۆراکیە بگریتە بەر دەبێت بەردەوام میوە فرێشەکان بخۆیت، زەڵاتە و ماسی توناش چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین B12 تێدایە.”

Back to top button