ویلیان كۆتا بڕیاری خۆیدا.

ویلیان بەرازیلی و یاریزانی یانەی چێڵسی، بە لێدوانێکی کورت داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوەو  نایەوێت لە ریزەکانی یانەی چێڵسی بڕوات.”

لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە یانەی  بەرشەلۆنە نزیکبوو لە کڕینی ویلیان، بەڵام یانەکەی داوای بڕە پارەیەکی زۆری لە یانەی بەرشەلۆنە کرد، ئەمەش وای لە یانە کەتەلۆنیەکە کرد  لە کڕینی ئەم یاریزانە بکشێتەوەو ماڵکۆمی یاریزانی یانەی بۆردۆ بکڕێت.”

ویلیان دەڵێت من خۆشحاڵم لە یانەی چێڵسی و ئەم هاوینە لەم یانەیە ناڕۆم خۆشحاڵم لە ژیان  لە لەندەن و بەم زوانە دەگەڕێمەوە بۆ ئینگلتەراو دەست بە مەشق و راهێنانەکان دەکەمەوە.”

پێشتریش ساری راهێنەری یانەی چێڵسی بڕوای تەواوی بە مانەوەی هەریەکە لە ویلیان و  هازارد و کۆرتوا هەبوو.”

Back to top button