گه‌ر به‌ باشی بخه‌ویت ئه‌م سودانه‌ت پێده‌گات بیزانه‌.

هەموو لایەك دەزانین كەسێكی پێگەیشتوو پێویستی بە (7 – 9) كاتژمێر خەوتن هەیە لە شەوو ڕۆژێكدا، بەڵام جۆرێتی خەوتنەكە لە ژمارەی كاتژمێرەكان گرنگترە.”

لەكاتی خەودا جەستە بە چەند قۆناغێكی جیاوازدا دەڕوات و خەوتنی قوڵیش یەكێكە لەو قۆناغانەو زۆر گرنگە، ئەگەر كەسێك بەم قۆناغەدا نەڕوات ئەوا ڕۆژی دواتر هەست بە ماندوویی دەكات.

ڕێژەی خەوی قوڵ لە كەسێكدا (13 – 25%) خەوەكەیەتی، لەگەڵ چوونە تەمەنیشەوە ئەم ڕێژەیە كەمدەكات، گەر كەسێك تەمەنی لە (30) ساڵ كەمتر بێت ئەوا شەوانە (2) كاتژمێری پێویستە، گەر لە (65) ساڵ زیاتر بێت ئەوا شەوانە نزیكەی نیو كاتژمێر لەم قۆناغەدا دەبێت.

هیچ پێداویستی و تایبەتمەندییەكی دیاریكراو نیە بۆ خەوی قوڵ، بەڵام كەسە گەنجەكان زیاتر پێویستیانە، چونكە یارمەتی باشتر گەشەكردنیان دەدات.

سوودەكانی خەوتنی قوڵ ئەمانەی خوارەوەن:

1. مێتابۆلیزمی شەكری گلوكۆز زیاد دەكات، ئەمەش یارمەتی یادەوەری كورت خایەن و درێژ خایەن دەدات لە مێشكدا.

2. هۆرمۆنی گەشەكردن لەم كاتەدا دەردەدرێت.

3. جەستە ووزە وەردەگرێتەوە.

4. خانەكان نوێ دەبنەوە.

5. چوونی خوێن بۆ ماسولكەكان زیاد دەكات.

6. شانەی ئێسكەكان نوێ دەكاتەوە.

7. سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكات.

Back to top button